راپۆرتێكی رۆژنامه‌وانی له ئیتالیا ئاشكرای ده‌كات، یانه‌ی لیڤه‌رپوول لاریی له‌وه نییه دیڤۆك ئۆریگیی هێرشبه‌ری یانه‌كه‌ی بچێته یانه‌ی ئینته‌رمیلان.
چه‌ند یانه‌یه‌ك ئاره‌زووی ئه‌وه‌یان هه‌یه ئۆریگی به شێوه‌ی خواستن تا كۆتایی وه‌رز ببه‌نه ریزه‌كانیان، یه‌كێك له‌وانه ئینته‌رمیلانه.
رۆژنامه‌ی كۆریێری دیلۆ سپۆرت نووسیویه‌تی، لیڤه‌رپوول لاریی له‌وه نییه ئۆریگی به خواستن بچێته ئینته‌ر، چونكه پێیان وایه ئاستیشی دابه‌زیوه.
یۆرگن كلۆپ راهێنه‌ری لیڤه‌رپوول، پێی باشه زیاتر پشت به هه‌رسێ هێرشبه‌ره‌كه‌ی "سه‌ڵاح، مانی و فێرمینیۆ" ببه‌سێت، له‌گه‌ڵ دیۆگۆ جۆتا، كه ئه‌مه‌ی دوایی ئێسته پێكانی هه‌یه.
له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی ئینته‌رمیلان ئێسته پێویستی به هێرشبه‌رێكی یه‌ده‌گ هه‌یه له ته‌ك لوكاكۆ و مارتینێز، كۆنتیی راهێنه‌ری یانه‌كه‌ش ئۆریگی هه‌ڵبژاردووه.
ئۆریگی به بكوژی یانه‌ی بارسێلۆنا ناسراوه، دوای ئه‌وه‌ی له‌و یارییه‌ی لیڤه‌رپوول ریمۆنتادای به‌سه‌ر بارسێلۆنا كرد له پێش كۆتایی وه‌رزی 2018-2019 به 4-0 گۆڵ لێی برده‌وه، ئۆریگی گۆڵی چواره‌می تۆمار كرد و تیپه‌كه‌ی گه‌یانده یاریی كۆتایی.