وه‌زیری ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕای گه‌یاند، له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان راسپێردراون و ئاماده‌ن پێشوازی له بریندارانی ته‌قینه‌وه‌كانی ئه‌مڕۆی به‌غدا بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 21ی كانوونی دووه‌م، د.سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕای گه‌یاند، له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ڕاسپێردراون و ئاماده‌ن پێشوازی له بریندارانی ته‌قینه‌وه‌كانی ئه‌مڕۆی به‌غدا بكه‌ن و برینداره‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
بۆ هه‌ر هاوكارییه‌كی پێویست و سه‌رجه‌م نه‌خۆشخانه‌كان ئاماده‌ن
روونیشی كردووه‌ته‌وه كه پێوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ د.حه‌سه‌ن ته‌میمی وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق ئه‌نجام دراوه و پێی ڕاگه‌یاند كه‌وا له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان ئاماده‌یه بۆ هه‌ر هاوكارییه‌كی پێویست و سه‌رجه‌م نه‌خۆشخانه‌كان ئاماده‌ن بۆ پێشوازیكردنی برینداران و چاره‌سه‌ركردنیان.
به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م دوو ته‌قینه‌وه‌ی دوای یه‌ك ناوه‌ڕاستی به‌غدایان هه‌ژاند، به‌پێی دوایین ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ژماره‌ی كوژراوان گه‌یشتووه‌ته 32 كه‌س و بریندارانیش 110 كه‌سن، ته‌قینه‌وه‌كان له گۆڕه‌پاتی ته‌یه‌ران له باب ئه‌لشه‌رقی روویان داوه و ئێسته 36 بریندار له نه‌خۆشخانه ماونه‌ته‌وه، وه‌ك حه‌سه‌ن ته‌میمی، وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق رای گه‌یاند.