خاوه‌ن كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كانى پارێزگاى سلێمانى باس له‌وه ده‌كه‌ن كه نرخى عه‌له‌ف له‌سه‌ریان گرابووه بۆ یه‌ك ته‌ن 80 دۆلار چووه‌ته‌سه‌ر و نرخى مریشیكیش هه‌رزان بووه و خاوه‌ن كێڵگه‌كانیش به‌هۆیه‌وه سێ ملیار دینار زه‌ره‌ریان كردووه.
وه‌زاره‌تى كوشتوكاڵ له هه‌وڵى ئه‌وه‌دایه له‌گه‌ڵ كارگه‌كانى عه‌له‌ف قسه بكات
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 22ى كانونى دووه‌م، نازم عه‌بدوڵا، خاوه‌نى كێڵگه‌ى په‌له‌وه‌رى و جێگرى پێشووى سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌ى كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كانى پارێزگاى سلێمانى به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، پێش چه‌ند مانگێك نرخى یه‌ك ته‌ن عه‌له‌ف به 420 دۆلار بووه، به‌ڵام ئێسته گرانبووه و یه‌ك ته‌ن عه‌له‌ف به 490 دۆلار تا 500 دۆلاره‌وه و به ڕێژه‌یه‌كى به‌رچاو عه‌له‌ف گرانبووه و گرفتى بۆ خاوه‌ن كێڵگه‌كان دروست كردووه.
زیاتر گوتى، له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵیش قسه‌مان كردووه ئه‌وانیش ده‌ڵێن له هه‌وڵى چاره‌سه‌رى ئه‌وه‌ین و په‌یوه‌سته به گومرگه‌وه، وه‌زاره‌ت له هه‌وڵى ئه‌وه‌دایه له‌گه‌ڵ كارگه‌كانى عه‌له‌ف قسه بكات بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ڕێگه چاره‌یه‌ك بدۆزرێته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا نرخى مریشك له بازاڕه‌كاندا هه‌رزان بووه، هۆكارى هه‌رزانى مریشكیش په‌یوه‌ستى به خواسته‌وه هه‌یه، ئێمه ساڵانه ملیۆنان مریشك به‌رهه‌م ده‌هێنین و ته‌نیا پارێزگاى سلێمانى ساڵانه به‌رهه‌ممان سه‌روو 200 هه‌زار ته‌ن ده‌بێت، له كاتێكدا به‌شى پێویستى سنووره‌كه 65 هه‌زار ته‌نه.
ڕوونى كرده‌وه، به‌هۆى گرانبوونى نرخى عه‌له‌ف له بازاڕ و دابه‌زینى نرخى مریشك كه ئێسته كیلۆى به هه‌زار و 500 دیناره، خاوه‌ن كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كان سه‌روو سێ ملیار دینار زیانمان كردووه و ئه‌گه‌ر به‌و شێوه‌یه‌یش به‌رده‌وام بێت دابه‌زینى نرخى مریشك زیانه‌كانمان زیاتر ده‌بن و كاریگه‌رى خراپ له‌سه‌ر خاوه‌ن كێڵگه‌كان دروست ده‌كات.
سلێمانى/ هۆشیار عه‌لى