میدیای نزیك له یانه‌ی ریال مه‌درید ئاشكرایان كرد، پشكنینی كۆرۆنا بۆ زیدان كراوه و پۆزه‌تیڤ ده‌رچووه.
رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانی ئه‌مڕۆ بڵاوی كرده‌وه، زه‌ینه‌دین زیدان راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه و پشكنینه‌كه‌ی پۆزه‌تیڤ ده‌رچووه.
به‌م شێوه زیدان ئه‌مڕۆ له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی و هه‌روه‌ها له یاریی سبه‌ی تیپه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێش ئاماده نابێت، به‌ڵكو یاریده‌ده‌ره‌كه‌ی دێڤید بیتۆنی له شوێنی زیزۆ ئاماده ده‌بێت.
هێشته‌ش دیار نییه زیدان ماوه‌ی چه‌ند له تیپه‌كه‌ی داده‌بڕێت و پێویسته پابه‌ندی رێنوێنییه ته‌ندروستییه‌كان بێت و خۆی كه‌ره‌نتین بكات.
زیدان له‌م رۆژانه‌دا ره‌خنه‌ی زۆری ئاراسته ده‌كرێت و ده‌نگۆی دوورخستنه‌وه‌ی له ریال مه‌درید هه‌یه، دوای ئه‌وه‌ی تیپه‌كه‌ی له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا جامی سوپه‌ری ئیسپانیای دۆڕاند و له جامی شای ئیسپانیاش كرایه ده‌ره‌وه.