لیستی دابەشكردنی مووچەی سبەی بڵاو كرایەوە

:: AM:08:56:23/01/2021 ‌
بڕٍیارەی سبەی یەكشەم دەست بكرێت بە دابەشكردنی مووچە و بەپێی ڕاگەیەنراوی وەزارەتی دارایش، ئەو مووچەیە مووچەی مانگی یەكی ساڵی 2021 دەبێت.

ئەمڕۆ شەموو 23ـی كانوونی دووەم، بەپێی ئەو زانیارییانەی بە "وشە" دراون، سبەی یەكشەم دابەشكردنی مووچە دەست پێ‌ دەكات و وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی دارایی و ئابووری مووچە وەردەگرن.

لە زانیارییەكاندا هاتووە، سبەی مووچەی دیوان و لیواكانی وەزارەتی پێشمەرگە و یەكەی 70 و 80ـی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەكرێت.

پێشتر لە ڕاگەیەنراوێكی وەزارەتی تەندروستی بڵاو كرابووەوە، دابەشكردنی مووچە لە 24ـی كانوونی دووەم دەست پێ‌ دەكات كە بۆ مانگی كانوونی دووەمی ساڵی 2021 دەبێت.

بەپێی نووسراوی وەزارەتی دارایی و ئابووری، دابەشكردنی مووچە بە لێبڕینی %21 دەبێت و %50 لە مووچەی پلەباڵاكان دەبڕێت.



وشە - رامیار جەواد