ئه‌مڕۆ به به‌شداریی شه‌ش یانه، ركابه‌رییه‌كانی قۆناغی دووه‌می خولی نایابی تۆپی باله‌ی عێراق ده‌ست پێ ده‌كات، یانه‌یه‌كیش خۆی له ركابه‌رییه‌كاندا كێشایه‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 23ی كانوونی دووه‌م، له هۆڵی كۆڵیژی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشیی زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین له هه‌ولێر، ركابه‌رییه‌كانی قۆناغی دووه‌م بۆ "تیپه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م"ی خولی نایابی باله‌ی عێراق ده‌ست پێ ده‌كات، كه شه‌ش یانه تێیدا به‌شدارن و یانه‌ی هه‌ولێر یه‌كێكه له یانه‌كان.
رێبین ره‌مزی به‌رپرسی راگه‌یاندنی یانه‌ی هه‌ولێر، به وشه‌ی سپۆرتی راگه‌یاند: له قۆناغی یه‌كه‌مدا 7 یانه به‌شداربوون، تیروپشك بۆ ركابه‌رییه‌كانی قۆناغی دووه‌م كرا، به‌ڵام دواتر یانه‌ی ده‌غاره خۆی له ركابه‌رییه‌كان كێشایه‌وه، بۆیه شه‌وی رابردوو تیروپشكی یارییه‌كانی قۆناغی دووه‌م بۆ جارێكی تر ئه‌نجام درایه‌وه.
گوتیشی: "ئه‌مڕۆ یارییه‌كان ده‌ست پێ ده‌كه‌ن و له هۆڵی كۆلیژی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشیی زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین ده‌كرێن.
به پێی خشته‌ی ركابه‌رییه‌كان، ئه‌مڕۆ ئه‌م یارییانه به‌ڕێوه‌ده‌چن:
هه‌ولێر – جه‌یش سه‌عات 12:00ی نیوه‌ڕۆ
غازی جنووب – به‌له‌د 2:00
به‌حری – حه‌دیسه 4:00
رێبین ره‌مزی گوتیش: لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتیی خوله‌كه، به‌هۆی دووباره ئه‌نجامدانه‌وه‌ی تیروپشكه‌كه، بریاری دا یارییه‌كانی گه‌ڕی دووه‌م به‌ڕێوه‌بچن و گه‌ڕی یه‌كه‌می دواخست.
یانه‌ی هه‌ولێر یاریی یه‌كه‌می زه‌حمه‌ته و به‌رامبه‌ر یانه‌ی جه‌یشه، كه له قۆناغی یه‌كه‌مدا به 0-3 گێم پێی دۆڕا.
به‌سیم عیسا سه‌رپه‌رشتیاری تۆپی باله‌ی یانه‌ی هه‌ولێر به وشه سپۆرتی راگه‌یاند: "تیپه‌كه‌ی ئێمه هه‌موو گه‌نجن و ئه‌زموونیان كه‌مه، به‌ڵام ئامانجی ئێمه ئه‌وه‌یه له 3 تیپی پێشه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌كه بین و بگه‌ینه قۆناغی بژارده".
یانه‌ی هه‌ولێر یه‌ك جار له 2008-2009 نازناوی خولی نایابی باله‌ی عێراقی به‌ده‌ست هێناوه.