خشتەی مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان بڵاو كرایەوە

:: PM:12:10:23/01/2021 ‌
خشتەی مووچەی تەواوی وەزارەتەكان بڵاو كرایەوە و ڕۆژی هەینی كۆتایی بە دابەشكردنی مووچەی ئەو مانگە دێ‌ت.

ئەمڕۆ شەموو 23ـی كانوونی دووەم، بەپێی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی و ئابووری بۆ دابەشكردنی مووچە دایناوە، لەو هەفتەیە كۆتایی دێ‌ بە دابەشكردنی مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان و دەستەكان.

 بەپێی ئەو خشتەیەی وەزاەتی دارایی و ئابووری بڵاوی كردووەتەوە، 
ڕۆژی دووشەم مووچەی ئەم وەزارەت و شوێنانەدابەش دەكرێت:
وەزارەتی ناوخۆ، هێزەكانی زێرەڤانی، هێزی بەرگری و فریاكەوتن، بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامەی هەرێم، وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوان،  كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان
و زیندانیانی سیاسی.

ڕۆژی سێشەم مووچەی ئەم وەزارەت و شوێنانە دەدرێ:
وەزارەتی پەروەردە،  ئەنجوومەنی ئاسایش و دەزگای گشتی ئاسایش دابەش دەكرێت.

ڕۆژی چوارشەم مووچەی ئەم وەزارەت و شوێنانە دەدرێ:
وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی و مووچەی خاوەن پێداویستی تایبەت، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، وەزارەتی داد، وەزارەتی سامانە سروشتییەكان، وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی، وەزارەتی پلاندانان، وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، ئەنجوومەنی دادوەری، دیوانی چاودێریی دارایی، دەستەی مافی مرۆڤ، دەستەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم، دەستەی ژینگە، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی دەسپاكی، كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی و دەزگای گشتی كاروباری مین دابەش دەكرێت.

ڕۆژی پێنجشەم مووچەی ئەم وەزارەت و شوێنانە دەدرێ:
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، وەزارەتی كارەبا، وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن،  وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان، سەرۆكایەتی هەرێم، ئەنجوومەنی وەزیران، سەرۆكایەتی پەرلەمان و خانەنشینانی پێشمەرگە دابەش دەكرێت.
 
ڕۆژی هەینی مووچەی خانەنشینی مەدەنی دابەش دەكرێت.



وشە - رامیار جەواد