به‌هۆی یاسایه‌كی كۆنه‌وه، مه‌ترسیی هه‌یه كه چه‌ندان كه‌یسی قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه دابخرێن، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه‌یش داوا ده‌كات كه په‌رله‌مانی كوردستان یاسایه‌كی نوێ ده‌ربكات.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 23ی كانوونی دووه‌م، لوقمان عه‌بدولقادر سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیان و ده‌سته‌ی پارێزه‌رانی كه‌یسی تۆمه‌تبارانی هاوكاری ڕژێمی به‌عس له چه‌كی كیمیایی، له نزیكه‌وه له‌گه‌ڵ قوربانییه‌كان و ئه‌وانه‌ی سكاڵایان كردووه كۆ ببینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو ڕێره‌وه‌كانی یاساییان بۆ روون بكه‌ینه‌وه.
داوامان كردووه یاسایه‌ك هه‌بێت بۆ قوربانییه‌كانی گه‌لی كورد
روونیشی كرده‌وه كه یاداشتێكیان ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تییه‌كانی هه‌رێم و حكوومه‌ت و په‌رله‌مان كردووه، "داوامان كردووه یاسایه‌ك هه‌بێت بۆ قوربانییه‌كانی گه‌لی كورد، ئه‌و یاسایانه‌ی عێراق كاری پێ ده‌كات ئه‌و یاسایانه‌ن له سه‌رده‌می ڕژێمی به‌عس ده‌ركراون، پێشبینی ده‌كرێت ببێته كێشه له به‌رده‌م پێشڤه‌چوونی به دادگایی گه‌یاندنی تاوانباران".
زیاتر گوتی، به‌پێی یاسا كارپێكراوه‌كانی ئێسته، هه‌ر كه‌یسێك دوای 30 ساڵ داده‌خرێ و قوربانیان ناتوانن داوای قه‌ره‌بوو بكه‌نه‌وه، بۆیه به ده‌رچوونی یاسایه‌كی تر ده‌توانرێ كار به‌وه نه‌كرێ.
بڕیاره ڕۆژی نۆی ئاداری ئه‌مساڵ، دادگاكردنی تاوانباران ده‌ست پێ بكاته‌وه و له ئێسته‌یشه‌وه ئاماده‌كارییه‌كانی كۆمه‌ڵی قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه ده‌ستی پێ كردووه.
هه‌ڵه‌بجه/ عه‌زیز هه‌ورامی