ئه‌مڕۆ له ده‌ستپێكی ركابه‌رییه‌كانی قۆناغی دووه‌می خولی نایابی عێراق، یانه‌ی هه‌ولێر به ئه‌نجامێكی گه‌وره به یانه‌ی جه‌یش دۆڕا، له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی دووكان بردنه‌وه‌ی تۆمار كرد.
یارییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌می خولی باله‌ی عێراق، ئه‌مڕۆ له هۆڵی كۆلیژی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی له هه‌ولێر ده‌ستی پێ كرد و تێیدا له یاریی كردنه‌وه‌دا، یانه‌ی هه‌ولێر به ئه‌نجامی 0-3 گێم به یانه‌ی جه‌یش دۆڕا.
دۆڕانی یانه‌ی هه‌ولێر له یارییه‌كه‌دا چاوه‌ڕوانكراو بوو، چونكه زۆرینه‌ی یاریزانانی یانه‌ی جه‌یش له یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق پێكهاتووه، له به‌رامبه‌ردا زۆربه‌ی پێكهاته‌ی یانه‌ی هه‌ولێر یاریزانی گه‌نجن.
ئه‌نجامی گێمه‌كان بۆ یانه‌ی جه‌یش "25-16، 25-22، 25-11" بوو.
له قۆناغی یه‌كه‌میشدا، كه یارییه‌كانی له شاری به‌سڕه به‌ڕێوه‌چوون، یانه‌ی هه‌ولێر به هه‌مان ئه‌نجام به یانه‌ی جه‌یش دۆڕا.
سبه‌ی له گه‌ڕێكی تری یارییه‌كاندا، بڕیاره یانه‌ی هه‌ولێر به‌رامبه‌ر یانه‌ی غازی جنووب یاریی بكات، كه ئه‌ویش یارییه‌كی قورسه بۆ یانه‌ی هه‌ولێر.
هاوكات ئه‌مڕۆ دوو یاریی تریش به‌ڕێوه‌چوون، غازی جنووب به 3-0 گێم له یانه‌ی حه‌دیسه‌ی برده‌وه، هه‌روه‌ها به هه‌مان ئه‌نجام به‌حری له به‌له‌دی برده‌وه.
له لایه‌كی تره‌وه هه‌ر ئه‌مڕۆ ركابه‌رییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م له شاری به‌غدا و له هۆڵی شه‌عب ده‌ستی پێ كرد، كه ئه‌نجامه‌كان به‌م شێوه‌یه بوون:
دووكان 3-0 مه‌سافیی شیمال
قاسم 3-2 سناعه
شوڕته 3-0 حه‌بانییه.
له خولی باله‌ی نایابی عێراقدا سێ یانه له هه‌رێمی كوردستانه‌وه به‌شدارن، ئه‌وانیش یانه‌كانی هه‌ولێر، دووكان و پێشمه‌رگه‌ی سلێمانین.