په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رای ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و هێرشانه‌ی له ماوه‌ی ساڵانی رابردوو كراونه‌ته سه‌ر یه‌ك به یه‌كی سه‌ركرده‌كانی كورد، هیچیان كاریگه‌رییان نه‌بووه و بگره سه‌ركرده‌كان زیاتر پێی گه‌وره بوون.
عوسمان سێده‌ری ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، به "وشه"ی راگه‌یاند، له ماوه‌ی چه‌ندان ساڵی رابردوو هه‌رچی سه‌ركرده‌ی كورد هه‌یه كه‌وتوونه‌ته داوی دژایه‌تیكردن له‌لایه‌ن وڵاتانه‌وه، هه‌وڵ دراوه به‌هه‌رجۆرێك بێ له گه‌وره‌یی و پێگه‌یان كه‌م بكرێته‌وه، به‌ڵام له هیچ كات و سه‌رده‌مێكدا ئه‌و دژایه‌تیكردنه‌ی سه‌ركرده‌كان كاریگه‌ریی له‌سه‌ر گه‌وره‌یی و خه‌باتیان نه‌بووه.
ئه‌م دژایه‌تیكردنه ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێ كه ده‌بێت ئێمه یه‌كده‌نگ بین به‌رانبه‌ر نه‌یاره‌كانمان
زیاتر گوتی، دوژمن و نه‌یارانی میله‌تی كورد هه‌میشه له پیلاندا بوون بۆ سه‌ركرده‌كانمان، ئێسته‌ش مه‌سعوود بارزانی به‌ر هه‌مان دژایه‌تیی وڵاتانی نه‌یار كه‌وتووه، به‌ڵام ئه‌مه كاریگه‌ری دروست ناكات، ئه‌م دژایه‌تیكردنه ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێ كه ده‌بێت ئێمه یه‌كده‌نگ بین به‌رانبه‌ر نه‌یاره‌كانمان.
هه‌روه‌ها گوتی، ئه‌گه‌ر به هێرشی راگه‌یاندن و وڵاتان بووایه، سه‌ركرده‌كانمان ده‌بوو ئێسته نه‌مانایه، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌رچی هێرشه‌كان بۆ سه‌ر قه‌واره‌ی كوردی به‌رده‌وامیان هه‌بووه، به‌ڵام ئه‌نجامه‌كه ئه‌وه‌یه كه هیچ كاریگه‌رییان نییه.
سه‌وسه‌ن محه‌مه‌د ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، به "وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌و هێرش و دژایه‌تییانه‌ی بۆ سه‌ر سه‌رۆك بارزانی ده‌ستی پێ كردووه، هه‌وڵدانه بۆ لێدان له گه‌وره‌یی و كاریگه‌ریی جه‌نابی سه‌رۆك، چونكه هه‌مووان و دنیا و وڵاته زلهێزه‌كانیش له گرنگی و كاریگه‌ریی ئه‌و سه‌رۆكه ده‌زانن كه له رابردوو و ئێسته‌ش چ سه‌ركرده‌یه‌كه.
گوتی، سه‌رۆك بارزانی تا بێت گه‌وره‌تر ده‌بێت، ئه‌وان به‌و جۆره قسه و كارانه ده‌یانه‌وێ رۆڵی بچووك بكه‌نه‌وه، به‌ڵام مێژوو شاهیدی ئه‌وه‌یه سه‌رۆك كێیه و چی كردووه، وڵاتانی عه‌ره‌بی و ناوچه‌كه ده‌زانن سه‌رۆك بارزانی چ كاریزمایه‌كه، له هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان حیسابی تایبه‌تی بۆ ده‌كرێت، ئه‌وانه‌ی ئه‌و كارانه ده‌كه‌ن دژی سه‌رۆك، ته‌نیا ترس و له‌رزینیانه له‌و كه‌سایه‌تییه.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی