کۆمپانیای هۆنەر دوای ئەوەی بۆ ماوەیەک دابڕابوو لە بەرهەمهێنانی مۆبایل ئەمرۆ گەڕایەوە بازاڕەکان و مۆبایلێکی جۆری ''Honor V40 5G''ی بڵاو کردەوە.
ماڵپەڕی ''
gadgets'' ئەوەی ئاشکرا کردووە کە ئێستە کە سەرانسەری دنیا ئەو بەرهەمە بەردەستە و یەکێکە لەو مۆبایلانەی هۆنەر کە گرنگییەکی زۆری پێدراوە هەم لەڕووی تایبەتمەندییەوە هەمیش لەڕووی دیزاینەوە، بۆیە وای کردووە خەڵکی داواکاریی زۆری لەسەری هەبێت، چونکە نرخێکی گونجاوی هەیە و سەرەڕای ئەو تایبەتمەندییانەی هەیەتی گران نییە، نرخی مۆبایلەکە لە دەورووبەری 500 دۆلارە.
هۆنەر بەم مۆبایلە دەگەڕێتەوە بازاڕەکان و فرۆشێکی باشیش بۆ کۆمپانیاکە پەیدا دەکات
كۆمپانیاكه له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م مۆبایله‌وه روونكردنه‌وه‌ی داوه و گوتوویه‌تی، پاترییه‌كی 4000 میلی ئه‌مپێری له‌سه‌ره و پرۆسێسه‌رێكی به‌هێزی هه‌یه کە بە تازەترین سیستم كارده‌كات، جگه له‌وه‌ش كامێرایه‌كی به‌هێزی بۆ دانراوه كه كامێرای پێشه‌وه‌ی 16 مێگاپێكسڵه و كامێرای دواوه‌ی 50 مێگاپێكسڵه، هه‌روه‌ها شاشه‌یه‌كی روونی هه‌یه كه 6.72 ئینجه و روونییه‌كه‌ی به سیسته‌می FULL HD كار ده‌كات، ئه‌مه‌یش زۆر ناوازه‌ی كردووه و وای كردووه داواكارییه‌كی زۆری له‌سه‌ر بێ لە هەموو دنیادا.
كۆمپانیای هواوی چینی یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا كه له ساڵی 1987 له‌سه‌ر ده‌ستی "ڕێن ژێگ فێی" دامه‌زراوه و ئێسته یه‌كێكه له باشترین كۆمپانیاكانی دنیا بۆ دروستكردنی مۆبایل و ئامێری ته‌كنه‌لۆجیای به‌هێز، ئه‌و كۆمپانیایه نزیكه‌ی 170 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری هه‌یه له دنیادا كه نزیكه‌ی 76 هه‌زاریان ئه‌ندازیاری شاره‌زان له بواری ته‌كنه‌لۆجیادا، ئێستە ئەو کۆمپانیایە خاوەندارییەتی هۆنەر دەکات و هاوشێوەی بەرهەمەکانی خۆی گرنگی زۆریش بەو دەدات.