كرمانج عه‌بدوڵا به‌رپرسی لقی ٢٣ی پارتی دیموكراتی كوردستان له قه‌ره‌چووغ، له‌و دیمانه‌ی له‌گه‌ڵ "وشه" ئاماژه به‌مه‌ترسییه‌كانی داعش و حه‌شدی شه‌عبی ده‌كات له‌و سنووره، هاوكات پێی وایه كه ته‌نیا به یه‌كڕیزیی ناوماڵی كورد، ده‌توانین هه‌نگاوی زیاتر بنێین. ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتی ده‌ڵێت، پێویسته جیاوازیی حزبایه‌تی و بیركردنه‌وه نه‌كرێ به ڕق، چونكه وه‌ك ئه‌و ده‌ڵێ ئه‌وه هه‌موو شتێك تێك ده‌دات.
•هه‌ست ده‌كرێ كه جموجووڵی داعش له سنووری مه‌خموور بوونی هه‌یه، ئه‌وه چۆنه و تا ئێسته چی كراوه؟
داعش له قه‌ره‌چووغ و به‌لای قه‌راج جووڵه‌یان هه‌یه و به‌تایبه‌ت نزیك گونده‌كانی سه‌رگه‌ڕان و زانیارییه‌كان به به‌رده‌وامی ده‌گاته ئێمه، به‌ڵام به‌وشێوه‌یه نین كه خه‌ڵك هه‌ستیان پێ بكات، واتا به‌و شێوه‌یه نییه كه 100 كه‌س پێكه‌وه هاتوچۆ بكه‌ن، به‌ڵام خه‌ریكی خۆ ڕێكخستنه‌وه و له زیاتر جاران ئێواران هاتوچۆ ده‌كه‌ن.
•هاوپه‌یمانان هیچ ڕۆڵیان هه‌یه له كۆتاهێنان به‌و جموجووڵانه؟
به‌ڵێ له چه‌ند شه‌وی ڕابردوو چه‌ند جارێك بۆردمانیان كردبوون، به‌شێك له فڕۆكه‌كانیش فڕه‌نسی بوون.
•ده‌مه‌وێ پێوه‌ست به دۆخی سیاسیی كوردستان چه‌ند پرسیارێكت لێ بكه‌م، ئێسته له‌ناوخۆی كوردستان هه‌ست ده‌كرێ كه ئاراسته‌ی جیاواز و ناكۆكی سیاسیی هه‌یه، قسه‌ی پارتی له‌سه‌ر ئه‌وه چییه؟
خۆزگه هیچ ناكۆكییه‌ك نه‌بووایه، ده‌كرێ جیاوازی هه‌بێ و ئه‌وه‌یش له سیاسه‌تدا ئاساییه، چونكه كوردستان چه‌ندان هێزی جیاوازی تێدایه، به‌ڵام هه‌ق نییه كه جیاوازییه‌كان سه‌ربكێشێ بۆ ناكۆكی و ئومێدمان وایه كه هیچ لایه‌نێك جیاوازییه‌كان نه‌گوازێته‌وه بۆ ناكۆكی، به‌تایبه‌ت له‌و دۆخه‌ی ئێسته كه كوردستان له چه‌ندان لاوه مه‌ترسیی له‌سه‌ره و ده‌یانه‌وێ قه‌واره‌ی كوردستان لاواز و بچووك بكرێته‌وه، ته‌نانه‌ت هێنانی حه‌شدی شه‌عبی بۆ ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، مه‌ترسییه‌كی ڕژده و هه‌وڵێكه بۆ له‌ناوبردنی هه‌رێمی كوردستان، بۆیه تاكه هێزی كورد له یه‌كڕیزییه‌تی و نیازی پاكی پارتیش ده‌ركه‌وتووه كه ته‌نانه‌ت هه‌فته‌ی رابردوو سه‌ردانی هه‌بوو بۆ لای ته‌واوی لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان، ده‌توانین هه‌موومان پێكه‌وه كوردستان بپارێزین.
•به‌ڵام ئه‌وه روونه كه باشبوونی پێوه‌ندی پارتی و یه‌كێتی سه‌قامگیریی زیاتر ده‌هێنێ، ئێسته پێوه‌ندی ئه‌و دوو حزبه چۆنه؟
له‌سه‌ر ئاستی فه‌رمی پێوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی هه‌یه، به‌ڵام بۆچوونی جیاوازی زۆر له نێوانمان هه‌یه به‌تایبه‌ت له سیاسه‌تی چه‌ند ساڵی ڕابردوو، نابێ ئه‌و جیاوازییانه ببێت به رق، پێوه‌ندی پارتی و یه‌كێتی نه‌پچڕاوه و سه‌ردان و پێوه‌ندی هه‌یه، بافڵ تاڵه‌بانی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی و نێچیرڤان بارزانی زوو زوو پێوه‌ندی ده‌كه‌ن و كۆ ده‌بنه‌وه.
•به‌ڵام ئاراسته‌یه‌كی خراپ بۆ دژایه‌تی حكوومه‌ت هه‌یه؟
ئه‌وانه ناحه‌زی هه‌رێمی كوردستانن و هه‌موو خه‌ڵكیش هه‌ستی پێ ده‌كات، شیعه له عێراق سه‌رقافڵه‌ی دژایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی وه‌رگرتووه، ئه‌و هێزانه‌ی ناوخۆ كه پێوه‌ندی به‌هێزیان له‌گه‌ڵ وڵاتانی ده‌وروبه‌ر هه‌یه، به‌پیلانی ئه‌وان دژایه‌تی حكوومه‌ت ده‌كه‌ن.
•ئه‌ی ئه‌و لێدانه له به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سه‌كان به‌هۆی چاكسازییه‌وه هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌و دژایه‌تییانه نییه؟
بێگومان ئه‌وانه به‌ربه‌ستی گه‌وره دروست ده‌كه‌ن، خه‌ڵك هه‌یه به‌هۆی چاكسازییه‌وه له به‌رژه‌وه‌ندی دراوه و ده‌زگای راگه‌یاندنیان له به‌رده‌سته و رووبه‌ڕووی حكوومه‌ت ده‌بنه‌وه، من پێم سه‌یره هه‌ندێك هێزی سیاسیی پێشتر داوای چاكسازییان ده‌كرد، به‌ڵام ئێسته هه‌ر ئه‌وانه‌ن دژایه‌تی چاكسازییه‌كانی حكوومه‌ت ده‌كه‌ن، ته‌نیا له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان ده‌یانه‌وێ مامه‌ڵه بكه‌ن.
•رووداوه‌كانی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو له كوردستان چۆن خوێندنه‌وه‌تان بۆی كرد، كۆمه‌ڵ و چه‌ند گرووپێكی تر زۆر به‌خراپی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه‌دا كرد؟
هه‌ركه‌سێك شكۆی نیشتمانی بشكێنی، خه‌ڵك له داهاتوو وه‌ڵامی ده‌داته‌وه، فیلمێكی ئاستنزم له هێما و گه‌وره‌یی سه‌رۆك بارزانی و پێشمه‌رگه كه‌م ناكاته‌وه، 10 هه‌زار پێشمه‌رگه بریندار بوون و سه‌تان شه‌هید هه‌یه، خۆ ئه‌وانه له شه‌ڕ شه‌هید بوون، رۆڵی سه‌رۆك بارزانی و ماڵباته‌كه‌ی له شه‌ڕی داعش بینراوه و به‌وه كه‌م نابێته‌وه، به‌ڵام هێزی پارتی به شتی لابه‌لا كه‌م نابێته‌وه و پێویسته ئه‌و گرووپ و حزبانه‌یش واز له دارده‌ستی ده‌ره‌كی بهێنن.