شاره‌زایه‌كی بواری چاككردنه‌وه‌ی میكانیكی ئۆتۆمبێل ئاشكرای ده‌كات، به‌شێكی زۆری ئۆتۆمبێله‌كان به‌هۆی مۆدێل و شێوازی دروستكاریی تایبه‌تیانه‌وه تووشی كێشه‌یه‌كی دیاریكراو ده‌بن، به‌تایبه‌ت تۆیۆتا هیولێكس كه كێشه‌یه‌ی ڕادێته‌ری بۆ دروست ده‌بێ و به نه‌گۆڕینی بۆڕییه‌ك گاسكێتت ده‌سووتێت.
له‌مباره‌یه‌وه ئاراس ئه‌حمه‌د شاره‌زای بواری چاككردنه‌وه‌ی میكانیكی ئۆتۆمبێل، به ''وشه''ی ڕاگه‌یاند، ئه‌و كه‌سانه‌ی خاوه‌ن پیكابی هیولێكسن، سه‌یرێكی ئه‌و بۆڕییه بكه‌ن كه به‌ستراوه‌ته‌وه به ڕادێته‌ر، چونكه ئاو له ڕادێته‌ردا نامێنێت به‌هۆی كۆنبوونیه‌وه، ئه‌وه‌یش به‌تایبه‌ت له مۆدێله‌كانی 2005 بۆ 2015 ڕوو ده‌ده‌ن كه مه‌ترسی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی هه‌یه كه مه‌ترسی بۆ ئۆتۆمبێله‌كه دروست ده‌كات.
زوو چارەسەری کێشەکەی بۆ نەکرێ مەترسی گەورەی بۆ سەر گاسکێت هەیە
ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو، ئه‌و بۆڕییه پلاستیكه به‌ھۆی گه‌رمی و ستۆكبوونی ئاوی لێ ده‌چێت به‌بێ ئه‌وه‌ی شۆفێر بزانێت، چونكه به‌شێوه‌ی لیك ڕۆژانه ئاوی لێ ده‌چێت تا ''پله‌ی گه‌رمی'' حماوه‌ی به‌رز نه‌بێته‌وه كه ئه‌مه‌یش شۆفێران پێی نازانن.
ئه‌وه‌یشی ئاشكرا كردووه كه كۆنبوون یان به‌سه‌رچوونی ئه‌و پلاستیكه، مه‌ترسی بۆ سه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی ئۆتۆمبێله‌كه‌وه هه‌یه، زۆرجاریش ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر چاره‌سه‌ر نه‌كرێت و فه‌رامۆش بكرێ، ده‌بێته هۆی سووتاندنی گاسكێتی ئۆتۆمبێله‌كه، بۆیه وریابن.