ئه‌مه ئه‌و پرسیاره‌یه كه زۆربه‌ی دایك و باوكان له‌دوای له‌دایكبوونی منداڵه‌كه‌یان حه‌ز ده‌كه‌ن وه‌ڵامه‌كه‌ی بزانن، ئایا كه یاریی ڕه‌نگاوڕه‌نگی پێشان ده‌ده‌ن، كاردانه‌وه‌كانی پێوه‌ندیی به بینینیانه‌وه هه‌یه، یان له‌خۆوه جووڵه ده‌كه‌ن و پێده‌كه‌نن؟.
كه‌ی منداڵه‌كه‌ت توانای بینینی هه‌یه؟
دكتۆر ڕۆمیش ئه‌نگوێلا پزیشكی منداڵان، دوای توێژینه‌وه له‌سه‌ر چه‌ندان منداڵی تازه‌له‌دایكبوو تا ته‌مه‌نی ساڵ گه‌وره‌تر، بۆی ده‌ركه‌وت منداڵ له‌و كاته‌ی له‌دایك ده‌بێت، توانای بینینی هه‌یه.
به‌پێی قسه‌ی ئه‌و دكتۆره، مێشكی منداڵی تازه‌له‌دایكبوو هه‌نگاو به هه‌نگاو گه‌شه ده‌كات تا وای لێ دێت له ته‌واوی شته‌كانی ده‌وروبه‌ری حاڵی بێت و به‌باشی بیانبینێت، یه‌كه‌م هه‌نگاوی توانای بینینه‌كه‌شی بریتییه له‌و چركه‌یه‌ی بۆ یه‌كه‌مجار دوای له‌دایكبوون چاوی ده‌كاته‌وه.
یه‌كه‌م ڕه‌نگ كه منداڵی دوو مانگی ده‌یبینێ سووره
منداڵی تازه‌له‌دایكبوو سه‌ره‌تا ده‌وروبه‌ری به دوو ڕه‌نگی ڕه‌ش و سپی ده‌بینێت، به‌ڵام ته‌نیا ئه‌و شتانه ده‌بینێت كه
هه‌شت تا 10 سانتیمه‌تر لێی دوورن، دواتر ورده ورده هه‌ست به ڕه‌نگه‌كان ده‌كات و له ته‌مه‌نی یه‌ك ساڵیدا توانای بینینی هه‌موو ڕه‌نگه‌كانی له دووریی ئاسایی ده‌بێت.
ئه‌گه‌ر تۆ دایك یان باوكی منداڵی تازه‌له‌دایكبوو بیت، بێگومان ده‌پرسیت، "كه سه‌یرم ده‌كات، منداڵه‌كه‌م چی ده‌بینێت؟".
وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره زۆر دڵخۆشكه‌ر ده‌بێت بۆت، چونكه منداڵه‌كه‌ت بێگومان تۆ ده‌بینێ، به‌ڵام به‌و شێوه‌یه نا كه خۆت له ئاوێنه ده‌بینی، به‌ڵكو به ڕه‌ش و سپی و لێڵی، دواتر كه ته‌مه‌نی دوو مانگیی تێپه‌ڕاند ده‌ست به بینینی ڕه‌نگه‌كان ده‌كات، یه‌كه‌م ڕه‌نگیش كه ده‌یبینێ سووره، مێشك زیاتر له ته‌مه‌نی سێ مانگی‌دا گه‌شه ده‌كات، ئه‌مه‌ش وا له منداڵه‌كه‌ت ده‌كات هه‌ست به جیاوازیی ڕه‌نگه‌كانی تر بكات، به‌ڵام زۆر به ڕوونی نا.
دكتۆر ئه‌نگوێلا ده‌ڵێ، هه‌ستی بینین یه‌كێكه له‌و هه‌ستانه‌ی مرۆڤ كه له‌دوای له‌دایكبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ده‌ماره‌كاندا گه‌شه ده‌كات، بۆ نموونه ئه‌و ده‌مارانه‌ی به‌رپرسن له جووڵانی ده‌م، وا له منداڵ ده‌كه‌ن له بچووكییه‌وه ده‌ست به پێكه‌نین یان گریان بكات، ئه‌مه‌ش توانای كۆنترۆڵكردنی ده‌ماره‌كانی ڕووخسار فێری ئه‌و منداڵه ده‌كات.
له‌دوای ته‌مه‌نی هه‌شت تا 10 مانگی، منداڵ ده‌توانێ پردی پێوه‌ندیی نێوان ده‌ست و چاو به‌یه‌كه‌وه ببه‌ستێته‌وه، واته ده‌توانێ ئه‌و شتانه به ده‌ستی بگرێت یان ده‌ست بۆ ئه‌و شتانه ڕابكێشێت كه چاوی ده‌یه‌وێت.
وه‌ك له سه‌ره‌تاوه باسمان كرد، توانای بینینی منداڵ پێوه‌ندیی به گه‌شه‌ی مێشكه‌وه هه‌یه، به‌ڵام پێویسته له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تۆ وه‌ك دایك یان باوك هه‌ندێك ڕاهێنان به منداڵه‌كه‌ت بكه‌یت، بۆ ئه‌وه‌ی توانای بینین و مێشكی زوو گه‌شه بكات.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش، دكتۆر ڕۆمیش ئه‌نگوێلا ڕێنوێنیی دایك و باوكان ده‌كات ده‌وروبه‌ری منداڵه‌كه‌یان ڕه‌نگاوڕه‌نگ بكه‌ن، بیریشتان نه‌چێت ڕه‌ش و سپی له نێوان ڕه‌نگه‌كاندا به‌كار بێنن، چونكه ئه‌وان له سه‌ره‌تاوه ڕه‌ش و سپی ده‌بینن و ده‌توانن به‌و دوو ڕه‌نگه ڕه‌نگه‌كانی تر جیا بكه‌نه‌وه.