ژنێكی به‌ریتانی دوای ئه‌وه‌ی دووگیان بوو به كوڕێك و چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك به‌سه‌ر دووگیانییه‌كه‌یدا تێپه‌ڕی، بۆ جاری دووه‌م دووگیان بوو، واته به یه‌ك سك دوو منداڵی بوو كه دووانه‌ش نه‌بوون.
له یه‌كێك له حاڵه‌ته نامۆ و سه‌یره‌كاندا، ژنێكی به‌ریتانیی 39 ساڵ، له‌كاتی دووگیانیی به منداڵی یه‌كه‌می، تووشی حاڵه‌تی
superfetation بوو كه بریتییه له دروستبوونی منداڵی دووه‌م له هه‌مان ماوه‌ی دووگیانی‌دا و دووانه‌ش نین.
منداڵی دووه‌م سێ هه‌فته دوای منداڵی یه‌كه‌م دروست بووه، ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له حاڵه‌ته هه‌ره ده‌گمه‌نه‌كانی دووگیانی، ریبیكا رۆبێرتسی دایكی منداڵه‌كان ده‌ڵێ: له سۆنهرهكاندا هه‌رگیز ده‌رنه‌كه‌وت كه من دووگیان بم به دووانه، به‌ڵام دواتر ده‌ركه‌وت پاش چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك دروست بووه.
پزیشكه‌كان ڕێیان داوه دوای دوو مانگ و 15 ڕۆژ له‌گه‌ڵ دایكیان بڕۆنه‌وه ماڵه‌وه
له ته‌مه‌نی 33 هه‌فته‌ییدا و زووتر له‌كاتی له‌دایكبوونی سروشتی، دوو منداڵه‌كه له دایك بوون، پزیشكه‌كان ده‌ڵێن، كێشه‌یه‌ك له وێڵاشی منداڵی دووه‌مدا هه‌بوو، بۆیه ده‌بوو له دایك بن.
ڕۆزالی و نوح دوو منداڵه‌كه‌ن، نوح كه سه‌ره‌تا دروست بووه، له‌كاتی له‌دایكبوون كێشی كیلۆیه‌ك و 500 گرام بوو، به‌ڵام كاتێك ڕۆزالیی خوشكی له دایك بوو، كێشی كیلۆیه‌ك و 200 گرام بوو، هۆی جیاوازیی كێشیشیان بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ڕۆزالی دره‌نگتر له كاكی دروست بووه.
كاتێك وێنه‌كانیان ده‌بینی، ده‌زانی ئه‌م دوو منداڵه ته‌واو كێش و جه‌سته‌یان جیاوازه و ڕۆزالی زۆر له براكه‌ی بچووكتره، به‌ڵام ته‌ندروستییان جێگیر نه‌بووه سه‌ره‌تا، بۆیه پزیشكه‌كان ڕێیان داوه دوای دوو مانگ و 15 ڕۆژ له‌گه‌ڵ دایكیان بڕۆنه‌وه ماڵه‌وه.
له دنیادا تا ئێسته 10 جار ئه‌م حاڵه‌ته نامۆیه ڕووی داوه، بۆیه له زۆربه‌ی میدیاكانی دنیا ئه‌م بابه‌ته بووه هه‌واڵ و جێی باسی وڵاتان.