مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق هێزه‌كانی ته‌ناهی عێراقی ڕاسپارد كه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی هاوبه‌ش پێك بهێنن، بۆ لێكۆڵینه‌وه له هێرشه تیرۆریستییه‌كه‌ی سه‌ر شاری هه‌ولێر.
شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ته‌ناهی عێراق له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بڵاوی كرده‌وه، كه فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق فه‌رمانی كردووه كه لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ لایه‌نه پێوه‌نداره‌كان له هه‌رێمی كوردستان پێكبهێنن، بۆ دۆزینه‌وه و زانینی ئه‌و لایه‌نه‌ی له پشه هێرشه مووشه‌كییه‌كانی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و شاره‌كه هه‌یه، كه به‌وهۆیه‌وه چه‌ند كه‌سێك برینداربوون.
شه‌وی ڕابردوو سه‌عات 9:30 خولهك پێنج مووشه‌ك له هه‌ولێر كه‌وتنه خواره‌وه، كه دوو له مووشه‌كه‌كان كه‌وتنه نێو فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و یه‌كێكی تر له به‌رانبه‌ر شوقه‌كانی ناز سیتی و یه‌كێك له گه‌ڕه‌كی وه‌زیران و دوا مووشه‌كیش له مه‌یدانی ئاژه‌ڵانی شاری هه‌ولێر كه‌وته خواره‌وه، به گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئه‌نجامی هێرشه‌كان سێ هاووڵاتی برینداربوون، هاوكات واینی مه‌رۆتۆ گوته‌بێژی هاوپه‌یمانان له تویتێكدا ڕای گه‌یاند، كه له ئه‌نجامی هێرشه‌كه پێنج كارمه‌ندی مه‌ده‌نی و سه‌ربازێكی ئه‌مه‌ریكی برینداربوون و به‌ڵێنده‌رێكی مه‌ده‌نیش گیانی له ده‌ستداوه.