له دیمانه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ ''وشه''، د.یادگار عه‌بدولجه‌بار شوانی، پسپۆڕی نه‌شته‌رگه‌ری گورچیله و میزه‌ڕۆ و نه‌زۆكی پیاوان و لاوازی سێكسی و چاندنی گورچیله، ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه كه لاوازی سێكس چۆن دروست ده‌بێت و كێ دووچاری ئه‌و حاڵه‌تانه و چه‌ندان زانیاریی تری خستووه‌ته ڕوو كه له ڕووی زانستییه‌وه گرنگی پێ دراوه.
•چۆن ڕه‌گه‌زه جیاوازه‌كان ده‌زانن كێشه‌ی سێكسیان هه‌یه یان نا؟ كێشه‌كانی باوه‌كانی سێكس كه دووچاری پیاوان و ژنان ده‌بنه‌وه چین؟
بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سێك بزانێ كێشه‌ی سێكسی هه‌یه یان نا، ده‌بێت سه‌ره‌تا بزانێ كه سێكسی ئاسایی بێ كێشه چۆنه، به‌گشتی له نێرینه‌دا ''پیاوان''دا به چه‌ند قۆناغێك تێده‌په‌ڕێت.
یه‌كه‌م - بوونی حه‌ز و وروژاندن، كه به بیركردنه‌وه یان بینین یان بیستن یان ده‌ست لێدان ده‌ست پێ ده‌كات كه ده‌بێته هۆی ناردنی ئاماژه بۆ چووك بۆ ده‌ست پێكردنی قۆناغی دووه‌م.
دووه‌م - ڕه‌ق بوونی ئه‌ندامی نێرینه ''چووك'' به ته‌واوی بۆ ماوه‌ی كه‌متر نه‌بێت له دوو خووله‌ك كه له ئه‌نجامی خڕ بوونه‌وه‌ی خوێن له ناو چووك دروست ده‌بێت.
سێیه‌م - ئۆرگازم، كه هه‌ستی سێكسی ده‌گاته لووتكه، گرژبوون دروست ده‌بێت له ماسوولكه‌كانی له‌ش به‌تایبه‌تی ئه‌و ماسوولكانه‌ی نزیكن له هێلكه‌ی گون و چووك و ته‌نیا چه‌ند چركه‌یه‌ك ده‌خایه‌نێ و قۆناغی دواتر ده‌ست پێ ده‌كات.
چواره‌م - ده‌رچوونی ئاوی سپێرم ''ئاوی پیاوه‌تی'' كه ده‌بێت به ته‌واوی له هه‌مان ڕێڕه‌وی میز بێته ده‌ره‌وه.
پێنجه‌م - خاوبوونه‌وه، كه كۆتا قۆناغه، ئه‌و خوێنه‌ی كه قه‌تیس بوو بوو له ناو چووك ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ناو له‌ش و چووك خاو ده‌بێته‌وه.
بۆیه ئه‌گه‌ر كه‌سێك كێشه‌ی له یه‌كێك له‌م قۆناغانه هه‌بوو واتا كێشه‌ی سێكسی هه‌یه و پێویستی به به‌دواداچوون و چاره‌سه‌ر هه‌یه. واتا له‌وانه‌یه ته‌نیا حه‌زی سێكسی نه‌بێ، یان ڕه‌قبوونی چووكی كه‌متر له دوو خووله‌ك ده‌مێنێ ئاوی سپێرمی زوو دێت، یان چووكی هه‌ر ڕه‌ق نابێ، یان ئاوی سپێرمی ناهێته ده‌ره‌وه دوای ته‌واو بوونی ئۆرگازم، یان ئۆرگازم نابێت.
یان ڕه‌قبوونی چووكی زیاتر له چوار سه‌عات بمێنێته‌وه به هۆكاری جیاواز كه حاڵه‌تێكی ئیمێرجنسی و به‌په‌له‌یه، كه ده‌بێت له زووترین كات سه‌ردانی پزیشكی تایبه‌تمه‌ند بكات بۆ چاره‌سه‌ر.
•ئه‌ی چۆن خۆیانی لێ ده‌پارێزن یان تووشیبوون چۆن چاره‌سه‌ری خۆیان بكه‌ن؟
بۆ خۆپاراستن پێویسته له ڕووی ده‌روونییه‌وه ئارام بێ و پێوه‌ندییه‌كی دڵخۆشی هه‌بێ له‌گه‌ڵ به‌رانبه‌ره‌كه‌ی و دوور بێ له هۆكاره‌كانی دروستبوونی كێشه‌ی سێكسی، وه‌ك ''قه‌ڵه‌وی، جگه‌ره‌كێشان، كه‌می جوڵه و وه‌رزش، جگه له‌وه چاره‌سه‌ر و كۆنترۆڵكردنی ئه‌و نه‌خۆشییانه‌ی ده‌بنه هۆكاری كێشه‌ی سێكسی'' وه‌ك، ''كێشه‌ی هۆرمۆنی، شه‌كره، نه‌خۆشییه‌كانی دڵ، لاوازی گورچیله، به‌رزی په‌ستانی خوێن و به‌رزی ڕێژه‌ی چه‌وری له خوێن. سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه‌یش هه‌ركاتێك كه‌سه‌كه ده‌رمانی درێژ خایه‌نی هه‌بوو، ده‌بێ به‌دواداچوونی بۆ بكرێ، چونكه هه‌ندێك ده‌رمان كێشه‌ی سێكسی دروست ده‌كات وه‌ك كاریگه‌ری لاوه‌كی.
•ئایا له پیاواندا ''قه‌باره، درێژی، باریكی یانیش ئه‌ستووری چووك'' كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر سێكس؟
بێگومان قه‌باره‌ی چووك كاریگه‌ری هه‌یه، به‌ڵام ڕێژه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی چووكیان بچووكه به پێوانه‌ی زانستی زۆر زۆر كه‌من، زۆرینه‌ی ئه‌وانه‌ی كه سه‌ردانمان ده‌كه‌ن ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه كه چووكیان بچووكه پاش پشكنین ده‌رده‌كه‌وێت زۆر ئاسای و بێ كێشه‌ن، بۆیه ئه‌گه‌ر كه‌سێك هه‌ستی كرد چووكی بچووكه ده‌توانن سه‌ردانی پسپۆری تایبه‌ت بكه‌ن بۆ دڵنیابوون و ئه‌گه‌ر ده‌ركه‌وت ئاساییه چی تر پێویست ناكات بیری لێ بكه‌ن و گرفتی ده‌روونی بۆ خۆیان دروست بكه‌ن كه سه‌ره‌نجام ببێته هۆی لاوازی سێكسی.
•ئه‌و ئامێر و مادانه‌ی به‌كارده‌هێندرێن بۆ گه‌وره‌كردنی چووكی پیاو زیانی هه‌یه؟
له ڕووی زانستییه‌وه هیچ ده‌رمان و ئامێرێك نییه بتوانێ چووكی مرۆڤ گه‌وره بكات پاش تێپه‌ڕبوونی ته‌مه‌نی باڵغ بوون، بۆیه تكایه كه‌س فریو نه‌خوات به‌و ڕێكلامانه، چونكه له زیان زیاتر هیچ سوودێكی نییه، ئه‌گه‌ر كه‌سێك بڵێ من سوودم لێ بینیوه ئه‌وه ته‌نیا له ڕووی ده‌روونییه‌وه واهه‌ست ده‌كات نه‌ك به ڕاسته‌قینه‌یی، ته‌نیا ڕێگه نه‌شته‌رگه‌رییه، كه ئه‌ویش ده‌بێ بۆ كه‌سێك بكرێت كه به ڕاسته‌قینه‌یی چووكی بچووكه نه‌ك ته‌نیا له ده‌روونی خۆیدا هه‌ست بكا كه بچووكه، چونكه نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ش كێشه‌ی خۆی هه‌یه.
•ئه‌ی به‌كارهێنانی حه‌ب و ده‌رمانی كیمیایی بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سێكس چ زیانێكی هه‌یه؟
هیچ ده‌رمانێك چ گیایی بێ یان كیمیایی بێ ناتوانین بڵێین له 100% سه‌لامه‌ته، هه‌موو ده‌رمانێك كاریگه‌ری لاوه‌كی هه‌یه جا زانراو بێ یان نا، بۆیه تكا ده‌كه‌م كه‌سی ئاسایی هیچ ده‌رمانێك به‌كارنه‌هێنێ بۆ زیادكردنی توانای له ئاستی ئاسایی خۆی، ئه‌گه‌ر كه‌سێك هه‌ستی كرد كێشه‌ی سێكسی هه‌یه باشتره سه‌ربه‌خۆ ده‌رمان به‌كارنه‌هێنێ و به‌ڵكو باشتره سه‌ردانی پسپۆری تایبه‌ت بكات بۆ ئه‌وه‌ی بزانێ كێشه‌ی هه‌یه یان نا، ئه‌گه‌ر هه‌یبوو چاره‌سه‌ری گونجاوی بۆ دابنرێ به‌گوێره‌ی ته‌مه‌ن و كێشه ته‌ندروستییه‌كانی.
•ئه‌ی چۆن دوو هاوسه‌ر بتوانن هاوسه‌نگی سێكس بپارێزن له‌كاتێكدا حه‌زی سێكسیان گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت، به‌شێوه‌یه‌ك له‌وانه‌یه حه‌زی پیاوه‌كه زیاتربێ له ژنه‌كه، یانیش به پێچه‌وانه‌وه؟
بێگومان ماوه‌ی حه‌زی سێكسی دوو كه‌س وه‌ك یه‌ك نین، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی به ئاستێكی گونجاو نزیك بن له یه‌ك، به‌وه‌ی ئه‌وه بزانن كه سێكس ته‌نیا به یه‌ك گه‌یشتنی ئه‌ندامی زاوزێی مێینه و نێرینه نییه، به‌ڵكو ده‌بێت كاتێكی گونجاو بۆ قۆناغی یه‌كه‌می سێكس كه حه‌ز و وروژاندنه دابنێت پێش ئه‌وه‌ی بچنه قۆناغی دووه‌م كه قۆناغی به‌یه‌ك گه‌یشتنی ئه‌ندامی زاوزێی مێینه و نێرینه‌یه.
•ئاو هێنانه‌وه به‌ده‌ست له قۆناغی پێش زه‌واج چ كاریگه‌رییه‌ك له‌سه‌ر سێكس دوای زه‌واج دروست ده‌كات؟ ئه‌ی ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كه به‌رده‌وامبێت له‌سه‌ری دوای زهوهجیش كاریگه‌رییه‌كانی چین؟
ئاو هێنانه‌وه به ده‌ست پێش ژنهێنان بێ یان پاش ژنهێنان، له ڕووی ئۆرگانییه‌وه كێشه دروست ناكات، به‌ڵام له ڕووی ده‌روونییه‌وه كێشه دروست ده‌كات، بۆی هه‌یه ئه‌و كه‌سه زیاتر چێژ له ئاو به ده‌ست هێنانه‌وه بكات وه‌ك له كاری سێكسی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی تووشی دڵه‌ڕاوكێ ده‌بێت ئه‌گه‌ر زوو زوو ئه‌و كاره ئه‌نجام نه‌دات.
•ئه‌وانه‌ی هه‌موو رۆژێك سێكس ده‌كه‌ن له رووی زانستییه‌وه هیچ زیانێكیان پێ ده‌گات؟ ده‌رمانی ڤیاگرا و به‌هیزكردنی توانای سێكسی چ زیانێكی هه‌یه و ده‌بێ چ كه‌سانێك ئه‌و ده‌رمانانه به‌كار بهێنن، ئایا ئافره‌تانیش ده‌رمانی ڤیاگرایان هه‌یه؟
ئه‌نجامدانی سێكس بۆ كه‌سێك كه كێشه‌ی ته‌ندروستی نییه وه‌ك نه‌خۆشی دڵ و هاوسه‌ره‌كه‌ی هیچ كێشه‌ی ته‌ندروستی نه‌بێت وه‌ك هه‌وكردن زێ ئاساییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پیاوه‌كه بۆ نموونه نه‌خۆشی دڵی هه‌بێت ئه‌وا ئه‌نجامدانی سێكس هه‌موو ڕۆژێ دڵی ماندوو ده‌كات. له‌لایه‌كی تریش ئه‌گه‌ر كه‌سێك هه‌ست بكات كه كێشه‌ی له ئه‌نجامدانی سێكس هه‌یه نابێت سه‌ربه‌خۆ ده‌رمانی وه‌ك ڤیاگرا به‌كاربهێنێ، چونكه ئه‌و جۆره ده‌رمانه بۆ هه‌موو كێشه‌كان نابێ و كاریگه‌ری لاوه‌كی خراپی هه‌یه وه‌ك ماندوو كردنی دڵ بۆیه پێویسته سه‌ردانی پزیشكی پسپۆر بكات بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری گونجاو وه‌ربگرێت.
•زۆر ژن یان پیاو هه‌ن به ده‌ستی ئه‌م كێشه‌یه‌وه ده‌ناڵێنن و به‌هۆی شه‌رمه‌وه سه‌ردانی دكتۆر ناكه‌ن، چى به‌وانه ده‌ڵێی به‌راستی ئه‌وانه زۆربه‌یان چاره‌سه‌رییان هه‌یه؟
هه‌ر كه‌سێك كه هه‌ست ده‌كات كێشه‌ی له سێكس كردن هه‌یه، پێویست به شه‌رم ناكات، چونكه ئه‌وه‌ش پێویستی مرۆڤه و وه‌ك نه‌خۆشی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و هۆكار و چاره‌سه‌ری هه‌یه چ به ده‌رمان ته‌نانه‌ت به نه‌شته‌رگه‌ریش.