سه‌رچاوه‌یه‌كی هه‌واڵگری عێراق ئاشكرای كرد، كه زانیاری وردیان له‌باره‌ی ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌كه‌ی هه‌ولێر ده‌ست كه‌وتووه و ئه‌و گرووپه‌ی بانگه‌شه‌ی هێرشه‌كه ده‌كات، چه‌كداری تایبه‌تی سه‌ر به هێزی پاسدارانن و زه‌مینه‌سازی بۆ هێرشه‌كه‌یش له‌لایه‌ن میلیشیاكانی حزبوڵای عێراق ئه‌نجام دراوه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی هه‌واڵگری به كه‌ناڵی "
ئه‌لحوڕه"ی ئه‌مه‌ریكی ڕاگه‌یاندووه، ئه‌و گرووپه شاراوه و نه‌ناسراوه‌ی كه به‌رپرسیاریه‌تی هێرشه‌كه‌ی شاری هه‌ولێری گرته ئه‌ستۆی خۆی، به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه هه‌واڵگری عێراق ده‌ستی كه‌وتووه، گرووپێكی نه‌ناسراون له عێراق و ڕاسته‌وخۆ سه‌ر به سوپای پاسدارانن و له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه فه‌رمانده‌یی ده‌كرێن، بۆیه ئه‌و گرووپه‌ی پاسداران هێرشه‌كه‌ی ئه‌نجامداوه و میلیشیاكانی حزبوڵای عێراقیش زه‌مینه‌سازی و سه‌رپه‌رشتی لۆجستی هێرشه‌كه‌یان كردووه.
هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كرد، كه گرووپی سرایا اولیا‌ء الدم پێشتر چه‌كداری حزبوڵای عێراق بوون، به‌ڵام له‌لایه‌ن پاسدارانه‌وه مه‌شقی زۆر چڕ و پێشكه‌وتوویان پێكراوه و ژماره‌ی چهكدارانیان 150 كه‌س ده‌بێ و وه‌ك هێزێكی تایبه‌ت، ئه‌ركی سه‌ره‌كیان بریتییه له ئه‌نجامدانی هێرش و چالاكی زۆر تایبه‌ت و گه‌وره و كاریگه‌ر له‌سه‌ر پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق و له دژی نه‌یارانی هه‌ژموونی ئێران له عێراق.
سه‌رچاوه هه‌واڵگرییه‌كه ئه‌وه‌یشی خستووه‌ته‌ڕوو، كه گرووپه‌كه خاوه‌نی تاكه فه‌رمانده‌یه‌ك نین، به‌ڵكو ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیان هه‌یه كه له پێنج كه‌س پێكهاتوون، پسپۆری ته‌ناهی و ته‌قه‌مه‌نی و چه‌كداری پێشكه‌وتوو و پیشه‌یی و پیاوی ئاینی و تیمی هه‌واڵگری و لۆجستی و ته‌كنیكیان هه‌یه.
ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو، كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌و زانیارییانه له‌سه‌ر ئه‌و گرووپه ده‌ست هه‌واڵگری عێراق كه‌وتووه، به‌ڵام تا ئێسته نه‌توانراوه شوێنیان ده‌ستنیشان بكرێن و چه‌كداره‌كانیان بناسرێنه‌وه.