دوو هاووڵاتی خنكان

:: AM:08:18:21/02/2021 ‌
درەنگانی شەوی ڕابردوو دوو هاووڵاتی لە كاتی پەڕاندنەوەی چەند ئاژەڵێك لە ڕووبار دەخنكێن و هاووڵاتییانی سنوورەكەش دەڵێن، لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێران تەقەیان لێكراوە.
 
ئەمڕۆ یەكشەم 21ـی شوبات، عەلی هەمزەسوور هاووڵاتییەكی دانیشتووی گوندی شێنێ‌ بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، شەوی ڕابردوو لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێران تەقە لە دوو هاووڵاتی كرا یەكێكییان خەڵكی رۆژهەڵات بوو ئەوەی تریش خەڵكی پشدەر بوو.

زیاتر گوتی، بەهۆی ئەو تەقانە ئەو دوو هاووڵاتییە كە ژمارەیەك ئاژەڵییان پێ‌ بوو دەكەونە ڕووباری قاسمەڕەشەوە و گیان لە دەست دەدان.

تەرمی دوو هاووڵاتییەكە دەرهێنراو لەلایەن هێزە تەناهییەكانی سنوورەكە تەرمەكەیان بۆ نەخۆشخانەی پشدەر گوازرایەوە

ڕوونی كردەوە، دوای تەقەكان و ئاگەداربوون لە خنكانی دوو كەس لە ڕووبار لەلایەن دانیشتوانی سنوورەكە تەرمی دوو هاووڵاتییەكە دەرهێنراو لەلایەن هێزە تەناهییەكانی سنوورەكە تەرمەكەیان بۆ نەخۆشخانەی پشدەر گوازرایەوە بەمەبەستی توێكاری.

باسی لەوەشكرد، ڕووداوەكە لە سەعات 11ـی شەو بوو بەهۆی ئەو باران و بەفرەەی چەند ڕۆژی ڕابردوو ئاستی ئاوی ڕووباری قاسمەڕەش زۆر بەرزبووەتەوە.

لە سنووری پشدەر بە تایبەت لە گوندەكانی نزیك سنوورەكان شەوانە بە قاچاخ ئاژەڵ دەگوازرێتەوە بۆ ناو هەرێمی كوردستان و كەسانێك سەرقاڵی ئەو كارەن.




وشە - رامیار جەواد