شاره‌زایه‌كی میكانیكی ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه كه له گێڕی ئۆتۆماتیكدا ئاماژه‌ی P و N هه‌یه، هه‌ردووكیان جووڵه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه ده‌وه‌ستێنن له نێوان بزوێنه‌ر و گێڕبۆكسدا، به‌ڵام به‌شێوه‌ی جیاواز كه P وه‌ستێنه‌ره به‌بێ جووڵه، به‌ڵام N وه‌ستێنه‌ره به جووڵه، به‌شێوه‌یه‌ك ده‌توانیت له‌ڕێی ڕاكێشان و پاڵنانه‌وه ئۆتۆمبێله‌كه بجووڵێنی.
له‌باره‌ی گێڕبۆكسی P و N، كاروان ڕه‌زا شاره‌زای میكانیكی بۆ ''وشه'' گوتی، شێوازی P له زۆرینه‌ی ئۆتۆمبێله‌كاندا تایبه‌تمه‌ندییه‌كی هه‌یه، ئه‌ویش بریتییه له پارچه ئاسنێك كه جووت ده‌بێت له‌گه‌ڵ دانه‌كانی گێڕدا، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی رێگریكردن له جووڵه‌ی گێربۆكس و تایه‌كان، واته ئۆتۆمبێله‌كه جووڵه ناكات بۆ پێش و دواوه، له ئاماژه‌ی Nیشدا به هه‌مانشێوه ده‌یوه‌ستێنێت، به‌ڵام پارچه ئاسنه‌كه جووت نابێ به دانه‌كانی گێڕ، به‌مه‌یش جووڵه ده‌بێت ئه‌گه‌ر هاندبرێك ڕانهكێشرێت.
ئه‌وه‌یشی ئاشكرا كردووه كه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگێكی وه‌ك ''ته‌په'' نه‌یه‌ت كاتێك له گێڕی P ده‌یگۆڕی بۆ گێڕه‌كانی تر، پێویسته چه‌ند خاڵێك ڕه‌چاو بكرێن، چونكه ئه‌م حاڵه‌ته به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌یه كه شوێنی گێڕی P له پێشتر یان دواتردایه كه ده‌بێته هۆی تێكچوونی ددانه‌كانی گێڕ، یان خواربوونی ئه‌و پارچه ئاسنه‌ی گێڕه‌كه جێگیر ده‌كات، له‌به‌رئه‌وه باشتره ره‌چاوی ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه بكرێت كاتێك گێڕ ده‌خرێته سه‌ر P:
یه‌كه‌م - دڵنیابه له‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه به ته‌واوی وه‌ستاوه.
دووه‌م - پێش ئه‌وه‌ی قاچ له‌سه‌ر برێك ''ئیستۆپ'' هه‌ڵبگریت، هاندبرێك رابكێشه پاشان قاچ له‌سه‌ر برێك هه‌ڵگره و گێڕ بكه به P بۆ ئه‌وه‌ی زیان به گێڕبۆكس نه‌گات.
ئه‌وه‌یشی ڕوون كردووه‌ته‌وه كه بۆ كاتێك ئۆتۆمبێل ڕاده‌گریت و ده‌یده‌یت به P ئۆتۆمبێله‌كه ده‌جووڵێ؟ وه‌ك ئه‌و شاره‌زایه ده‌ڵێ ئه‌م حاڵه‌ته دوو هۆكاری هه‌یه:
یه‌كه‌م - هۆكاریی لاوازبوونی هاندبرێكه، پێویسته له‌م كاته‌دا توند بكرێته‌وه، تا كێشی ئۆتۆمبێله‌كه له‌سه‌ر گێڕه‌كه نه‌وه‌ستێت.
دووه‌م - هۆكاری ئه‌مه ده‌گونجێت شكانی گێڕ یان ئاسنی ڕاگربێت.