دوای بردنه‌وه‌ی شه‌وی رابردوویان به‌سه‌ر یانه‌ی پاریس سانجێرمان له نێو پاریس، یانه‌ی مۆناكۆ داوا له یانه‌ی بارسێلۆنا ده‌كه‌ن، پێوه‌ندییان پێوه بكه‌ن.
له گه‌ڕی 26ی خولی فڕه‌نسا، شه‌وی رابردوو مۆناكۆ له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیدا
به 2-0 گۆڵ له پاریس سانجێرمانی برده‌وه.
له دوای یارییه‌كه‌ش ئه‌كاونتی فه‌رمیی یانه‌ی مۆناكۆ له توویته‌ر پۆستێكیان كردووه و به گاڵته‌جاڕییه‌وه نووسیویانه "ئێمه له هه‌ردوو یاریی چوون و گه‌ڕانه‌وه له پاریس سانجێرمانمان برده‌وه، بارسێلۆنا ئێوه‌ش ئه‌گه‌ر پێویستتان به ئامۆژگارییه، نامه‌مان بۆ بنێرن!".
بارسێلۆنا له یاریی چوونی قۆناغی 16ی چامپیۆنزلیگدا له یاریگه‌ی خۆیدا به 1-4 گۆڵ به پاریس سانجێرمان دۆڕاوه و یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ش له 10ی ئادار له پاریس ده‌كات و ئه‌ركێكی نیمچه‌مه‌حاڵ چاوه‌ڕێی ده‌كات.