به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای خۆراك له سلێمانی ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، ساڵی 2020 سه‌ره‌ڕای ته‌نگژه‌ی دارایی و ڤایرۆسی كۆرۆنا، به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌ی چوار مانگ دراوه‌ته هاووڵاتییان، هیچ بڕیارێكیش بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی خۆراكه نه‌دراوه‌كان نییه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 22ی شوبات، شه‌وكه‌ت محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای خۆراك له سلێمانی به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ساڵی رابردوو وێڕای ئه‌وه‌ی ته‌نگژه‌ی دارایی و ڤایرۆسی كۆرۆنا هه‌بوو، به‌ڵام به‌شه خۆراكی چوار مانگی هاووڵاتییان دابه‌ش كرا.
ماده‌كانی خۆراك زیاد ناكرێن
روونیشی كرده‌وه كه هیچ بڕیارێك له لایه‌ن حكوومه‌تی عێراق و وه‌زاره‌تی بازرگانی نییه بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی خۆراكی ئه‌و هه‌شت مانگه‌ی دابه‌ش نه‌كراوه.
له باره‌ی دابه‌شكردنی خۆراك له ساڵی نوێ‌دا و گۆڕانكاری له كوالێتی و ژماره‌ی ماده‌كانی، شه‌وكه‌ت محه‌مه‌د گوتی، ئێسته به‌شه‌خۆركی مانگی یه‌ك دابه‌ش ده‌كه‌ین، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش شه‌كر هاتووه و بنكه بنكه ده‌ست به‌دابه‌شكردنی ده‌كه‌ین، به‌ڵام خۆراكی مانگانه هه‌ر چوار ماده‌كه‌ی پێشوو (ئارد، برنج، شه‌كر و زه‌یته).
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه خه‌ڵكی عێراق له به‌شه‌خۆراكی مانگانه ناڕه‌زاین سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌شی زۆر زیاتریان به‌راورد به هه‌رێمی كوردستان بۆ دابین ده‌كرێ و ئه‌وه‌یش دێته هه‌رێم كوالیتی نزمه.
سلێمانی/ هه‌ستیار عه‌بدوڵا