ماڵپه‌ڕی
دۆیچه ڤێله‌ی ئه‌ڵمانی ڕاپۆرتێكی له‌باره‌ی دۆخی عێراق و هێرشی میلیشیاكان و به‌رده‌وامی توندوتیژییه‌كان له‌و وڵاته بڵاو كردووه‌ته‌وه و به دیاریكراوی به دوای وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره ده‌گه‌ڕێ، كه ئاخۆ كێ ده‌توانێ ده‌سه‌ڵاتی میلیشیاكان سنووردار بكات و ڕێگری له‌وه بكات كه به‌رده‌وام بن له نانه‌وه‌ی توندوتیژی و هێرشی مووشه‌كی له ناوچه‌كانی عێراق.
هه‌فته‌ی ڕابردوو هاوپه‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی "ناتۆ" له زاری سكرتێری گشتی ڕێكخراوه‌كه بڵاوی كرده‌وه، كه له‌سه‌ر داوای حكوومه‌تی عێراق ژماره‌ی ڕاهێنه‌رانی ناتۆ له 500 سه‌ربازه‌وه بۆ چوار هه‌زار به‌رز ده‌كرێنه‌وه، تا بتوانن به‌شێوه‌یه‌كی چڕ و ورد هێزه‌كانی عێراق به‌ره‌و پێشه‌وه ببه‌ن.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ناتۆ دوای هێرشه‌كه‌ی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر دێ، كه دوای ئه‌وه‌یش هێرشكرایه سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازی به‌له‌د، ئه‌مه‌یش سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌یه كه سه‌ره‌ڕای گرتنه‌به‌ری هه‌موو هه‌وڵه‌كان، به هه‌ڕه‌شه و هێرشكردنه سه‌ر میلیشیاكان له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه له سه‌رده‌می سه‌رۆكی پێشوو، هاوكات گۆڕانی حكوومه‌ت له عێراق و هاتنی كازمی، كه‌چی هه‌ر ناتوانرێ كاریگه‌ری له‌سه‌ر میلیشیاكان دابنرێ و كۆتایی به ململانێ و توندوتیژییه‌كان بهێنرێت، كه ئه‌و میلیشیایانه به‌رده‌وام به ناوی به‌ره‌ی موقاوه‌مه دروستی ده‌كه‌ن و هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ئه‌مه‌ریكییه‌كان.
شاره‌زایان هێما بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران وه‌ك تۆڕی جالجالۆكه مامه‌ڵه ده‌كه‌ن و هێنده ناو و گرووپیان زۆر بووه، كه ئه‌سته‌مه له‌یه‌كتر جیا بكرێنه‌وه و پۆلێن بكرێن، هه‌ر ڕۆژه‌ی گرووپێكی تازه له دایك ده‌بێ، كه‌چی سه‌رجه‌میان ئامانجه‌كانیان یه‌كه و له‌لایه‌ن تارانه‌وه فه‌رمانیان پێ ده‌كرێت.
جڵهوكردن و كۆنتڕۆڵكردنی میلیشیاكان پێوه‌سته به بوونی سوپایه‌كی پێشكه‌وتوو و پیشه‌یی له عێراق
زانیارییه‌كان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه به‌هۆی فره‌وانبوون و زۆربوونی گرووپه‌كان، ئێسته بۆ ئێرانیش زه‌حمه‌ته كه بتوانێ به وردی كۆنتڕۆڵی سه‌رجه‌میان بكات، چونكه مامه‌ڵه‌ی میلیشیاكانیش به‌سه‌ر دوو ڕه‌وتی ناوخۆی ئێران دابه‌شبووه، كه توندڕۆكان و باڵی پاسداران له‌لایه‌كه‌وه و باڵی میانڕه‌و و ریفۆرمخوازه‌كان له‌لایه‌كی تر، به‌شێوه‌یه‌كی ڕوونیش به‌شێك له میلیشیاكان فه‌رمانده و سه‌ركردایه‌تییان دیار نییه و نازانرێ چۆن به‌ڕێوه ده‌برێن، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌وه یه‌كلایی بووه‌ته كه سه‌رجه‌میان له خزمه‌تی سیاسه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران كار ده‌كه‌ن.
كارۆلین رۆز گه‌وره شرۆڤه‌كان له په‌یمانگه‌ی نیولاینز بۆ ستراتیج و سیاسه‌ت له واشنتن له‌وباره‌وه دووپاتی كرده‌وه، كه چوونی هێزه‌كانی ناتۆ و به‌رزكردنه‌وه‌ی توانای هێزه‌كانی عێراق هه‌نگاوێكی ئه‌رێنییه، چونكه میلیشیاكان كه‌متر دوژمنكارییان له‌گه‌ڵ ناتۆ هه‌یه، به به‌راورد له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش، كه ئه‌م هاوپهیمانیهیش هه‌ر له‌لایه‌ن واشنتنه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كیش له حكوومه‌تی عێراقه‌وه به دۆیچه ڤێله‌ی ڕاگه‌یاندووه، كه هیچ لایه‌ك گۆچانی سیحری به‌ده‌سته‌وه نییه كه كۆنتڕۆڵی ورد و ته‌واوه‌تی میلیشیاكان بكات، هه‌رچه‌نده میلیشیاكان پێش ئه‌نجامدانی هه‌ر كرده‌وه‌یه‌كیش تاران ئاگه‌دار ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام زاڵبوونیان له‌لایه‌ن لایه‌نێكی عێراقییه‌وه كارێكی ته‌واو قورس و مه‌حاڵه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه دووپاتی كرده‌وه، كه شێوازی دروستكردنی گرووپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به ئێران له ده‌ره‌وه زیاتر پهروهردهكردنیانه له ڕووی ئایدۆلۆجییه‌وه، كاتێك گرووپه‌كان به ئایدلۆجیا و سیسته‌می ویلایه‌تی فیقی و به‌ره‌ی موقاوه‌مه گۆشكران، ئیتر هێنده له ڕووی ستراتیجی سه‌ربازی و سیاسی و ئامانج و به‌رنامه‌وه پێویستیان به تاران نامێنێت، بگره له ڕووی چه‌ك و پاره‌وه هه‌میشه پێویستیان به ئێرانه، به پێچه‌وانه‌وه له ڕووی هه‌نگاوی سیاسی و كرده‌ی سه‌ربازییه‌وه، خۆیشیان چاك ده‌زانن كه چ هه‌نگاوێك خزمه‌ت به ئێران و به‌ره‌ی موقاوه‌مه ده‌كات، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كاتێك بابه‌تێك پێوه‌ندی به ململانێی نێوده‌وڵه‌تی هه‌بێت، یان خواستی تارانی له‌سه‌ر بێ، ئه‌وا ئێرانییه‌كان فه‌رمانیان پێ ده‌كه‌ن.
ناتۆ به‌م ئه‌ركه هه‌ڵده‌ستێ و هێزه فه‌رمییه‌كانی عێراق پێش ده‌خات
له ڕاپۆرته‌كه هاتووه، له هه‌موو ڕووه‌كانه‌وه كۆنتڕۆڵكردنی میلیشیاكان و ڕێگری لێكردنیان به ئه‌نجامدانی هێرشی مووشه‌كی و به ئامانجگرتنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ته‌نیا له ڕێی تارانه‌وه ده‌بێت، كه ئه‌مه‌یش به كارێكی مه‌حاڵ داده‌نرێ، وه‌كچۆن له دوای دروستبوونی حزبوڵای لبنانیش سه‌ره‌ڕای هه‌موو گرفته‌كان كه ڕووبه‌ڕووی تاران بووه‌وه، كه‌چی هیچ كات ئاماده نه‌بوو كه حزبوڵا هێور بكاته‌وه و هه‌نگاوه‌كانیان بوه‌ستێنێت له كۆنتڕۆڵكردنی ته‌واوی جومگه‌كانی لبنان.
تاكه بژاره كه له‌لایه‌ن عێراقه‌وه بگیرێته‌به‌ر، بۆ ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی عێراق به‌سه‌ر میلیشیاكان زاڵ بێت، خۆی له دوو خاڵ ده‌بینێته‌وه، یه‌كه‌میان به‌هێزكردنی ته‌واوه‌تی هێزه فه‌رمییه‌كانی عێراق به ڕووی میلیشیاكان، دووه‌میش مامه‌ڵه‌كردنێكی یه‌كسان و دادپه‌روه‌رانه له‌گه‌ڵ ئێران و پچڕانی كۆمه‌ك و هاوكارییه‌كانی ئێران بۆ ئه‌و گرووپانه، به ئه‌نجامدانی ئه‌و دوو هه‌نگاوه، سه‌ره‌تای كۆنتڕۆلكردنی میلیشیاكان له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت، به‌ڵام ئه‌مه‌یش ماوه‌یه‌كی زۆر ده‌خایه‌نێت، به تایبه‌ت له به‌هێزكردنی توانای هێزه فه‌رمییه‌كانی عێراق، چونكه كاتی زۆری پێویسته و به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی ڕاهێنه‌رانی ناتۆیش له عێراق، یارمه‌تیده‌ر ده‌بێ بۆ خاڵی به‌هێزكردنی سوپا و هێزه‌كانی تری فه‌رمی له عێراق.