له كه‌یسی سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر پێنچ كه‌س كه تێوه‌گلابوون به سیخوڕی و كاری ئاژاوه‌گێڕی، كۆمه‌ڵێك حزب و به‌ناو ڕۆشنبیر و چالاك بۆ وه‌به‌رهێنانی سیاسی تانه‌یان له بڕیاری دادگا دا، به‌رپرسانی دوو حزبی سیاسی ده‌ڵێن، نابێت بابه‌تی یاسا و دادگا بۆ وه‌به‌رهێنانی سیاسی به‌كار بهێنرێت.
به‌ختیار كه‌ریم گوته‌بێژی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، به "وشه"ـی ڕاگه‌یاند، كوردستان خاوه‌نی حكوومه‌ت و په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌رییه كه كاروباره یاساییه‌كانیان ڕێكخستووه، پێمان وایه ده‌بێت دادگا سه‌ربه‌خۆ بێت و لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌ست وه‌رنه‌ده‌نه كاروباری دادگا، دادوه‌ران ده‌توانن ئه‌و گرفتانه‌ی ڕووبه‌ڕووی كوردستان ده‌بنه‌وه، چاره‌سه‌ری یاساییان بۆ بدۆزنه‌وه، ده‌بێت حزب و جه‌ماوه‌ر متمانه‌یان به بڕیاره‌كانی دادگا هه‌بێت.
هه‌روه‌ها گوتی: وه‌ك حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، پێمان وایه نابێت هیچ حزبێك ده‌ست له كاروباری دادگا وه‌ربدات، دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه كه قسه‌كردنی حزب له‌سه‌ر بڕیاری دادگا ناته‌ندروسته، بڕیاری دادگا به دڵی هه‌موو حزبێك و هاووڵاتییان نابێت، به‌ڵام دادگاكان ڕۆڵی كاریگه‌ر له چاره‌سه‌ری گرفته‌كان ده‌بینن.
دادگه‌ری له كوردستان ڕێچكه‌ی خۆی گرتووه و كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كات و بڕیاریان له‌سه‌ر ده‌دات، كاتێك دادوه‌ر بڕیار له‌سه‌ر پرسێك ده‌دات، ئێمه دڵنیاین هه‌موو به‌ڵگه‌كانی له به‌رده‌سته، ئه‌وكات سزا ده‌سه‌پێنێت، له چوارچێوه‌ی یاساكان ده‌بێت له سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ حزبه‌كان و هاووڵاتییان پابه‌ندی بڕیاره‌كانی دادگا بین، هیچ ده‌ستێوه‌ردانێك بۆ وه‌به‌رهێنانی سیاسی نه‌كه‌ین.
هادی كوڵكنی ئه‌ندامی كۆمیته‌ی چاودێریی ناوه‌ندی حزبی شیوعی كوردستان، به "وشه"ـی ڕاگه‌یاند، له پاش دروستبوونی حكوومه‌تی هه‌رێم له ساڵی 1992، ده‌بوو خاوه‌نی دادگایه‌كی دادپه‌روه‌ری سه‌ربه‌خۆ بێت و هه‌موو قه‌واره‌یه‌كی سیاسی سه‌رچاوه‌ی دروستی كاره‌كانی له سه‌ربه‌خۆی دادگاكانی سه‌رچاوه ده‌گرێت، ئێمه له حزبی شیوعی هه‌میشه پێمان وابووه ده‌بێت دادگاكان سه‌ربه‌خۆ بن، بڕیاریان هه‌بێت و به شێوه‌یه‌كی دروست كاره‌كانی ئه‌نجام بدات، بۆیه نابێت حزبی سیاسی له‌ناو حكوومه‌ت و ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌ت ده‌ست وه‌ربداته كاروباری دادگاكان و دادوه‌ران.
گومانی تێدا نییه هه‌ر قسه‌كردنێك به‌بێ به‌ڵگه ناته‌ندروسته
ئه‌وه‌شی گوت: ئه‌گه‌ر پاشخانێكی ده‌ستوه‌ردانی حزبه‌كان له كاروباری دادگاكان نه‌بووایه و دادگا سه‌ربه‌خۆیی خۆی بچه‌سپاندایه، له ساڵانی پێشتر ده‌بوو ته‌واوی ئه‌و كه‌سانه‌ی گومان له بڕیاره‌كانی دادگا ده‌كه‌ن له سزادانی پێنچ كه‌سه‌كه و هه‌ر كه‌یسێكی تر به‌بێ به‌ڵگه رێوشوێنیان له‌گه‌ڵدا بكرێت، چونكه ئه‌و كه‌سانه‌ی قسه‌یان له‌سه‌ر كه‌یسه‌كه كردووه ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌یان نه‌بێت، دادوه‌ره به‌ڕێزه‌كان بڕیاری به‌سیاسی كردبێت یان فه‌رمانیان بۆ هاتبێت، گومانی تێدا نییه هه‌ر قسه‌كردنێك به‌بێ به‌ڵگه ناته‌ندروسته.
"كۆمه‌ڵێك حزب و كه‌سایه‌تی وه‌به‌رهێنانی سیاسی به‌سه‌ر كه‌یسی پێنج سزادراوه‌كه ده‌كه‌ن، ئه‌و قسانه‌ی ده‌یكه‌ن تا ئه‌وێ هاوڕام له‌گه‌ڵیان بتوانن بیسه‌لمێنن، نادروسته حزب قسه له‌سه‌ر بڕیاری دادگا بكات، ده‌بێت پاڵپشتی بڕیاره‌كانی دادگابن". هادی كوڵكنی وای گوت.
هه‌ڵه‌بجه/ عه‌زیز هه‌ورامی