نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له په‌یامێكدا سه‌ره‌خۆشیی له ماڵباتی حوسێن حه‌دۆ كرد.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 23ی شوبات، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، پێوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیی له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن حه‌دۆ بۆ كۆچی دوایی خوالێخۆشبوو حوسێن حه‌دۆی برایان ئه‌نجام دا.
خوای مه‌زن گیانی خوالێخۆشبوو به به‌زه‌یی و میهره‌بانیی خۆی شاد بكات
به‌پێی ڕاگه‌یه‌نراوێكی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم، نێچیرڤان بارزانی پرسه و سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌می پێشكه‌ش به خۆیان و ماڵباته به‌ڕێزه‌كه‌ی حه‌سه‌ن حه‌دۆ كرد، هیوای خواست خوای مه‌زن گیانی خوالێخۆشبوو به به‌زه‌یی و میهره‌بانیی خۆی شاد بكات و دڵنه‌وایی و سه‌بووری به خێزان و كه‌سوكاریان ببه‌خشێت.
لای خۆیه‌وه حه‌سه‌ن حه‌دۆ به ناوی خۆیان و ماڵباته‌كه‌یانه‌وه، بۆ پێوه‌ندی و هاوخه‌مییان، سوپاسی سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانیی كرد.