مەسروور بارزانی: لە عێراق نێردە دیپلۆماسییەكان لە بەردەم هەڕەشەیەكی گەورەدان

:: AM:10:55:23/02/2021 ‌
سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان هۆشداری دا لەوەی نێردە دیپلۆماسییەكان لە عێراق، لە بەردەم هەڕەشەیەكی گەورەدان و كاتی ئەوە هاتووە ئاسایشیان بپارێزرێت، چونكە ئەوان بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و ئاوەدانكردنەوەی عێراق هاتوون.

مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە تویتێكدا ئەو هێرشە مووشەكییەی سەركۆنە كرد كە شەوی رابردوو كرایە سەر باڵوێزخانەی ئەمەریكا لە بەغدا
ئەوانە بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و ئاوەدانكردنەوەی عێراق هاتوون.
.

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە پەیامەكەیدا ئاماژەی بەوە كردووە كە هەڕەشەیەكی زۆر گەورە لەسەر نێردە دیپلۆماسییەكان لە عێراق هەیە، لە كاتێكدا ئەوانە بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و ئاوەدانكردنەوەی عێراق هاتوون.

ئەو داوای لە حكوومەتی فیدراڵی عێراق كردووە بۆ پاراستنی ئەو نێردە دیپلۆماسییانە هەنگاوی كردەیی بنێت و بە یەكجاری كۆتایی بەو هێرشانە بهێنرێت.

پێویستە بگوترێت شەوی رابردوو دیسان میلیشیاكان هێرشی مووشەكییان كردە سەر باڵوێزخانەی ئەمەریكا، ئەو هێرشەش دوای ئەوە دێت لە هەولێری پایتەختیش هێرشی هاوشێوە ئەنجام درا و تەنانەت قوربانیشی لێ كەوتەوە.

شەوی 15ـی شوباتی 2021 سەعات 9:30 خولەك، 10 مووشەك لە هەولێر كەوتنە خوارەوە، دوو لە مووشەكەكان كەوتنە ناو فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و یەكێكی تر لە بەرانبەر شوقەكانی ناز سیتی و یەكێك لە گەڕەكی وەزیران و دوا مووشەكیش لە مەیدانی ئاژەڵانی شاری هەولێر كەوتنە خوارەوە.

گرووپێكی میلیشیایی كە خۆیان بە شوێنكەوتووی قاسم سلێمانی داناوە و سەر بە ئێرانن، درەنگانی هەمان شەو بەرپرسیاریەتی ئەو هێرشە تیرۆرستییەیان گرتە ئەستۆ .



وشە - سلێمان تاشان