كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئه‌ستێره‌ی ناوداری تۆپی پێ به تۆماركردنی دوو گۆڵ، گه‌ڕایه‌وه لووتكه‌ی گۆڵكارانی خولی ئیتالیا، ئامۆژگاریی هاوڕێیه‌كانیشی ده‌كات له ئاستی به‌رزیان به‌رده‌وام بن.
له دوایاریی گه‌ڕی 23ی خولی ئیتالیا، شه‌وی رابردوو یوڤێنتوس به ئاسانی و به 3-0 گۆڵ له یانه‌ی كرۆتۆنیی برده‌وه.
كریستیانۆ دوو گۆڵی تۆمار كرد و گۆڵه‌كه‌ی تریش مێكیینی تۆماری كرد.
رۆناڵدۆ به‌م دوو گۆڵه‌ی تۆماری كرد، ژماره‌ی گۆڵه‌كانی گه‌یانده 18 و هاته‌وه لووتكه‌ی گۆڵكارانی خوله‌كه.
له دوای یارییه‌كه‌ش رۆناڵدۆ له توویته‌ر وێنه‌ی ئاهه‌نگگێڕانی خۆی به بۆنه‌ی گۆڵه‌كانییه‌وه پۆست كردووه و له‌سه‌ری نووسیوه "سه‌ركه‌وتنێكی گرنگ، دڵخۆشم كه یارمه‌تیی تیپهكهمم دا، ده‌ی هاوڕێیان له‌سه‌ر ئه‌م ئاسته به‌رده‌وام بن".
یوڤی ئێسته له پله‌ی سێیه‌می ریزبه‌ندییه به 45 خاڵ.