شوێنه‌وارناسێكی كورد، چه‌ند زانیارییه‌ك له‌سه‌ر وێنه تاشراوه‌كه‌ی ده‌ربه‌ندی گاور باس ده‌كات و نهێنییه شاراوه‌كان و مێژووی پشت وێنه‌كه ده‌دركێنێت.
كۆچه‌ر كه‌ریم حه‌مه شوێنه‌وارناسی كورد، له نووسینێكدا باس له چه‌ند زانیاری و نهێنییه‌كی وێنه‌ی تاشراوی ده‌ربه‌ندی گاور ده‌كات، "وشه" به‌شێك له‌و زانیارییانه‌ی به خوێنه‌رانی ئاشنا ده‌كات.
له نه‌خشه‌به‌ردینه‌ی نه‌رام سین له مۆزه‌خانه‌ی لۆڤه‌ری فڕه‌نسا ده‌چێ
وێنه‌ی تاشراوی ده‌ربه‌ندی گاور كه به‌شێوه زۆر له نه‌خشه‌به‌ردینه‌ی نه‌رام سین له مۆزه‌خانه‌ی لۆڤه‌ری فڕه‌نسا ده‌چێ، له به‌شێك له كتێبه مێژووییه‌كان و له‌ناو شوێنه‌وارناسانی كورد هه‌ر به نه‌رام سین ناسراوه و باس ده‌كرێت.
ئه‌م وێنه تاشراوه‌ی نه‌رام سین ده‌كه‌وێته باشووری شارۆكه‌ی قه‌ره‌داغ و ڕۆژئاوای ناوچه‌ی ده‌ربه‌ندیخان، له كۆنه‌وه وا ناسێنراوه كه شوێنه‌وارێكی گه‌لی ئاشوورییه؛ به‌و پێیه‌ش چیرۆكی وێنه‌كه باس له‌و هێرش و په‌لاماره‌ی نه‌رام سین و ئاشوورییه‌كان بۆ سه‌ر گه‌لانی لۆلۆی باپیرانی كوردانی ئه‌وكات و به تایبه‌ت پاشا (ساتۆن) ده‌كات.
له‌باره‌ی وێنه‌كه:
درێژیی وێنه‌كه 10 پێیه، جه‌نگاوه‌ره‌كه‌ی ناو وێنه‌كه له‌سه‌ر لا به‌لای چه‌پدا وه‌ستاوه، ڕیشێكی درێژی پێچاوپێچ به‌ره‌و ژێر چه‌ناگه‌ی تا لای نزیكی باسكی چه‌پی هاتووه‌ته خواره‌وه، كه‌وانێكی به شانی گرتووه، به ناوقه‌دیه‌وه پشتێنێكی به سێ تا چوار پێچ به‌ستووه، پۆشاكێكی له به‌ردایه كه تا ئاستێك له ته‌نووره‌ی ئه‌مڕۆی ژنان ده‌چێت، به‌ده‌ستی ڕاستی كوته‌كێكی هه‌ڵگرتووه و كه‌مێك بۆ دواوه‌ی بردووه‌ته‌وه، كلێته‌یه‌كی خڕی لێوارداری له‌سه‌ردایه، قاچی چه‌پی بۆ سه‌ره‌وه وه‌ك هه‌نگاونان به‌رز كردووه‌ته‌وه و ئه‌ژنۆی بۆ نوشتاندووه‌ته‌وه، قاچی ڕاستی بۆ دواوه بردوو، بازنێك له ده‌ستی چه‌پیدا هه‌یه كه ناوه‌كه‌ی مورووی تێكراوه، له ده‌سته ڕاستیشیدا بازنێكی ساده‌ی تێدایه كه تا نزیكی سه‌ر مه‌چه‌كی چووه.
ئه‌و شوێنه‌وارناسه باس له‌وه ده‌كات، جێی زیاتر له هه‌شت فیشه‌ك به‌سه‌ر وێنه‌كه‌وه هه‌یه، به‌ڵام دیار نییه كه كێ فیشه‌كه‌كانی پێوه ناوه و ساڵی چه‌ند وای لێ كراوه.
وێنه‌كه هونه‌رییانه تاشراوه، ته‌نانه‌ت په‌یكه‌رتاشه‌كه له‌سه‌ر جه‌سته‌ی جه‌نگاوه‌ره‌كه به هونه‌رییانه ماسولكه‌كانی تاشیوه، وه‌ك پێشاندانی هێز و توانا بۆ جه‌نگاوه‌ره‌كه، له‌ژێر قاچی جه‌نگاوه‌ره‌كه وێنه‌ی دوو كه‌سی تر هه‌یه، قه‌باره‌یان كه‌مێ بچووكتره له جه‌نگاوه‌ره‌كه، وێنه‌ی دوو كه‌سه‌كه وا دروست كراون كه وه‌ك ئه‌وه وایه له به‌رزاییه‌كه‌وه به‌ربووبنه‌ته‌وه، چونكه له دوو وێنه‌كه كه ده‌ست و قاچ و پرچیان دیاره، ڕووه‌و خوار بوونه‌ته‌وه.
نه‌رام سین به واتای "خۆشه‌ویستی خۆر"
دۆزینه‌وه‌ی وێنه تاشراوه‌كه:
بۆ یه‌كه‌مین جار ئه‌دمۆندز ئه‌م وێنه‌یه‌ی دۆزیوه‌ته‌وه، له‌دوای ئه‌ویش ساڵی 1960 له‌لایه‌ن په‌یمانگایه‌كی شوێنه‌وارناسیی ئه‌ڵمانیاوه، تیمێكی تایبه‌ت به سه‌رپه‌رشتیی خاتوو ئیڤاشترۆ كاری وردیان له‌سه‌ر شوێنه‌واره‌كه كردووه، زیاتر باس و نووسینه‌كان ئه‌وه‌یه كه ئه‌م یادگارییه پێوه‌ندییه‌كی مێژوویی به یادگارییه‌كه‌ی شوێنه‌واری نه‌خش و په‌یكه‌ری تاردۆنی ده‌ربه‌ندی بێلووله‌وه هه‌یه كه پاشماوه‌ی گه‌لی لۆلۆییه.
له نووسراوی ئاشوورییه‌كاندا چه‌ندان جار ئاماژه به نه‌رام سین كراوه، نه‌وه‌ی سه‌رجۆنی ئه‌كه‌دی دایانناوه، وای پێشان ده‌ده‌ن كه خۆشه‌ویستییه‌كی زۆری بۆ خۆر هه‌بووه و له‌وه‌شه‌وه ناو نراوه نه‌رام سین كه به واتای "خۆشه‌ویستی خۆر" دێ.
كۆچه‌ر كه‌ریم حه‌مه شوێنه‌وارناس ده‌ڵێ: به‌پێی ئه‌وه‌ی چه‌ند جارێك كاری وردم له‌سه‌ر ئه‌م شوێنه‌واره كردووه، بڕوای ته‌واوم هه‌یه كه له‌گه‌ڵ ئه‌م وێنه تاشراوه‌دا، هه‌روه‌ك وێنه تاشراوه‌كه‌ی تاردۆن نووسینیشی هه‌بووه، به سه‌رنجدانم له به‌شی ژێره‌وه‌ی وێنه‌كه كه داڕووخێنراوه یان تێكدراوه و جیا كراوه‌ته‌وه، ئاماژه‌یه بۆ ڕاستیی بۆچوونه‌كه‌م.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێ: گومانم هه‌یه كه ئه‌م یادگاره موڵكی گه‌لی ئاشوور بووبێ و نه‌رام سینیش بێ، چونكه جێی باوه‌ڕ نییه یادگارێكی وا شاكار هێمای سه‌ركه‌وتنی دوژمن بێ له ناوچه‌كه‌دا و له‌م جێ سه‌خت و ناو دۆڵه نادیاره‌دا ویستبێتیان هێز و ده‌سه‌ڵات پێشانی گه‌لانی تر بده‌ن.
هیچ پێوه‌ندی و هاوشێوه‌یه‌كی به كڵاوه‌كه‌ی نه‌رام سینه‌وه نییه
كلێته‌ی سه‌ر جه‌نگاوه‌ره‌كه‌ی ده‌ربه‌ندی گاور، هیچ پێوه‌ندی و هاوشێوه‌یه‌كی به كڵاوه‌كه‌ی نه‌رام سینه‌وه نییه، چونكه له وێنه‌كانی تری نه‌رام سیندا ئه‌و كڵاوه‌ی له‌سه‌ری كردووه جۆری كڵاوی قۆچاڵه، واتا كڵاوی شاخدار.
شوێنه‌وارناسه‌كه ده‌ڵێ، ئه‌گه‌رچی كاری تاشین و هونه‌رسازیی وێنه‌كه، هونه‌ری ئه‌كه‌دییه وه‌ك وێنه‌ی نه‌رام سین، به‌ڵام ته‌نیا ئه‌دمۆندز ئه‌م وێنه تاشراوه به نه‌رام سین ناو ده‌بات، له‌كاتێكدا ئه‌دمۆندز شوێنه‌وارناس نییه.