شانه‌ی راگه‌یاندنی ئاسایشی عێراقیی ئه‌مڕۆ رای گه‌یاند، 11 كه‌سیان گرتووه كه هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی سوورین و ویستوویانه به نایاسایی له‌ناو سووریاوه بێنه ناو خاكی عێراق.
پێگه‌ی "
شه‌فه‌ق نیوز" ئه‌مڕۆ سێشه‌م 23ی شوبات بڵاوی كردووه‌ته‌وه، شانه‌ی راگه‌یاندنی ئاسایشی عێراقیی له به‌یاننامه‌یه‌كدا رای گه‌یاندووه، به‌پێی زانیارییه ورده هه‌واڵگرییه‌كان. هێزێكی لیوای مه‌غاویری شه‌ش له فیرقه‌ی شه‌شی پۆلیسی فیدراڵی، توانیان له‌سه‌ر سنوور 11 كه‌سی سووری بگرن كه ویاتسوویانه به نایاسایی بێنه ناو عێراق.
ئه‌و كه‌سانه كه ئێسته لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت، ویستوویانه له رۆژئاوای نه‌ینه‌واوه بێنه ژووره‌وه.