یانه‌ی ریال مه‌درید به زه‌ینه‌دین زیدانی راهێنه‌ری یانه‌كه‌یان راگه‌یاندووه، ئه‌نجامه‌كانی تیپه‌كه‌ی هه‌ر چۆنێك بێت، تا كۆتایی ئه‌م وه‌رزه له پۆسته‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت.
ریال مه‌درید سبه‌ی له بارودۆخێكی خراپ‌دا له ئیتالیا، رووبه‌ڕووی یانه‌ی ئاتالانتا ده‌بێته‌وه له یارییه‌كانی چوونی قۆناغی 16ی چامپیۆنزلیگ به‌یه‌ك ده‌گه‌ن.
زیدان فشاری زۆری له‌سه‌ر و بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی، له هه‌ریه‌كه له یاریزانان "رامۆس، كارڤاخال، میلیتاو، مارسێلۆ، ئۆدریۆزۆلا، ڤالڤێردی، رۆدریگۆ، هازارد و كه‌ریم بنزێما" بێ به‌شه و ئه‌مه‌ش كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه بۆ تیپه‌كه.
به‌رنامه‌ی ئێلچرینگیتۆی ته‌له‌ڤزیۆنی له ئیسپانیا، ئاشكرای كردووه، كارگێڕیی ریال مه‌درید به زیدانیان راگه‌یاندووه، ئه‌نجامه‌كانی تیپه‌كه‌ی هه‌ر چۆنێك بێت، تا كۆتایی ئه‌م وه‌رزه به مسۆگه‌ری له پۆسته‌كه‌ی خۆیدا ده‌مێنێته‌وه.
له هه‌فته‌كانی رابردوودا باسی زۆری ئه‌وه هه‌بوو، ریال مه‌درید ده‌ستبه‌رداری زیدان ده‌بێت، ئه‌مه‌ش دوای له‌ده‌ستدانی جامی سوپه‌ری ئیسپانیا و ده‌رچوونی تیپه‌كه له جامی شای ئیسپانیا.
به‌ڵام تیپه‌كه‌ی زیدان لة ضوار یاریی رابردووی لالیگا بردنه‌وه‌ی تۆمار كردووه و ئێسته 3 خاڵ له‌گه‌ڵ ئاتلێتیكۆ مه‌دریدی پێشه‌نگی خوله‌كه جیاوازیی هه‌یه، هه‌رچه‌نده ئاتلێتی یارییه‌كی دواخراویشی هه‌یه.