مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ پارێزگاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان كۆ بووه‌وه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوێكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌ت به‌شدار بوو، گفتوگۆ له‌باره‌ی كێشه و گرفته كارگێڕی و داراییه‌كانی پارێزگاكان و پلانی حكوومه‌ت بۆ ئه‌نجامدانی پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان بۆ ساڵی 2021 كرا.
سه‌رۆكی حكوومه‌ت ئاماژه‌ی به‌وه دا كه حكوومه‌تی هه‌رێم هه‌موو هه‌وڵێكی خۆی خستووه‌ته‌گه‌ڕ بۆ دابینكردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم كه ئه‌ركێكی له پێشینه‌ی حكومه‌ته. ئه‌و گوتی، "له گفتوگۆكانمان به‌رده‌وامین له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدراڵ بۆ دابینكردنی شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، له هه‌مان كاتدا و به‌و داهاته‌ی به‌رده‌سته، له چوارچێوه‌ی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی 2021، درێژه به ئه‌نجامدانی چه‌ندان پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریی ده‌درێت له سه‌رجه‌م پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان".
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه له ڕێی ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌وه به‌ڕێوه چوو، پلانی حكوومه‌تی هه‌رێم بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كانی په‌ره‌پێدانیی پارێزگاكان، ئه‌و پڕۆژانه‌ی وه‌زاره‌ته‌كان له پارێزگاكان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن له سێكته‌ره‌كانی (شاره‌وانی، كاره‌با، ته‌ندروستی، كشتوكاڵ، په‌روه‌رده و ڕێگه‌وبان) بۆ ساڵی 2021 په‌سه‌ند كران كه به داهاتی به‌رده‌ستی حكوومه‌تی هه‌رێم ئه‌نجام ده‌درێن، كۆی گشتی گوژمه‌كه، 349 ملیار و 702 ملیۆن دیناره. به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه بۆ پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان ته‌رخان كراوه:
•پارێزگای سلێمانی :
114,350,000,000 سه‌ت و چوارده ملیار و سێسه‌ت و په‌نجا ملیۆن دینار.
•پارێزگای هه‌ڵه‌بجه :
30,000,000,000 سی ملیار دینار .
•پارێزگای هه‌ولێر :
000 ,128,352,000 سه‌ت و بیست و هه‌شت ملیار و سێسه‌ت و په‌نجا و دوو ملیۆن دینار.
•پارێزگای دهۆك :
77,000,000,000 حه‌فتا و حه‌وت ملیار دینار .
كۆی گشتی : 349,702,000,000 سێسه‌ت و چل نۆ ملیار و حه‌وتسه‌ت و دوو ملیۆن دینار.