سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه سه‌رۆكی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم له تاران، رێككه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته واژوو كرد بۆ پابه‌ندبوون به ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆم، ئه‌و به‌ڵێنه‌ی ئێران هه‌فته‌یه‌كی بڕ نه‌كرد و ئه‌مڕۆ ئێران رای گه‌یاند، تاران پابه‌ندی هیچ یه‌ك له بڕیاره‌كانی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم نابێت و به‌رده‌وام ده‌بێت له پیتاندنی یۆرانیۆمی كانزایی.
په‌رله‌مانی ئێران پڕۆژه‌یاسایه‌كی له‌باره‌ی كشانه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی تاران له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران و وڵاتانی پێنج كۆ یه‌ك په‌سند كرد، تێیدا فه‌رمان به حكوومه‌ت كرابوو پابه‌ندی هیچ یه‌ك له یاساكانی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی پێوه‌ست به چالاكییه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران نه‌بێت و سه‌رجه‌م پشكنه‌ره‌كانی ئه‌و رێكخراوه له ئێران ده‌ربكرێن.
به‌پێی یاساكه‌ی په‌رله‌مان، ده‌بوو تاران له رۆژی 23ی شوباته‌وه به فه‌رمی له رێككه‌وتنه‌كه ده‌ربچێت، به‌ڵام رۆژی هه‌ینی 19ی شوبات، رافایل گه‌رووسی سه‌رۆكی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم به په‌له گه‌یشته تاران و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی رێكخراوی وزه‌ی ئه‌تۆمی ئێران كۆ بووه‌وه.
تاران دەیەوێ چالاکییە ئەتۆمییەکەی بکات بە کارتی فشار بۆ وەرگرتنی باج لە رۆژئاوا
دوای كۆبوونه‌وه‌كه رۆژی شه‌موو 20ی شوبات گه‌رووسی رای گه‌یاند، له‌گه‌ڵ ئێران گه‌یشتووینه‌ته رێككه‌وتن و تا سێ مانگی تر ئێران پابه‌ندی رێككه‌وتنه‌كه ده‌بێت، له‌و ماوه‌یه‌شدا دانوستانه‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی پێنج كۆ یه‌ك ده‌گاته ئه‌نجام.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ئاژانسی فه‌رمی كۆماری ئیسلامیی ئێران "ئیرنا" له راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاوی كرده‌وه، له‌مڕۆوه ئێران به ته‌واوه‌تی له پابه‌ندبوون به پرۆتۆكۆلی پێوه‌ست به پیتاندنی یۆرانیۆم كه له‌ناو رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌دا هاتووه، ده‌كشێته‌وه و بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مان جێبه‌جێ ده‌كات.
د. سیاوه‌ش وه‌زیری مامۆستای زانكۆی دوك له ویلایه‌تی ڤیرجینیای باكوری ئه‌مه‌ریكا، بۆ "وشه" رای ده‌گه‌یه‌نێت، پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی ئێران له رێككه‌وتنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی چه‌ند ئاماژه‌یه‌كی هه‌ستیار له‌ناو سیستمی كۆماری ئیسلامیی ئێران پێشانی ئێمه ده‌دات، وڵاتانی ئه‌وروپاش له‌وه گه‌یشتوون كه ئێران پابه‌ندی هیچ به‌ڵینێك نابێت، بۆیه كاتێك بایدن داوای گره‌نتی پابه‌ندبوونی ئێرانی له ئه‌ڵمانیا و فڕه‌نسا كرد، ئه‌و دوو وڵاته نه‌یانتوانی هیچ گره‌نتییه‌ك بده‌نه واشنتن.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، ئاماژه‌كانی پشت ئه‌و پاشگه‌زبوونه‌وه‌یه‌ی ئێران ده‌ری ده‌خات، له هه‌ناوی سیستمی سیاسیی كۆماری ئیسلامیی ئێران چه‌ندفاقییه‌ك دروست بووه، پرسی رێبه‌ری داهاتووی كۆماری ئیسلامی له‌دوای عه‌لی خامنه‌یی وای كردووه باڵه‌كان هه‌وڵی تێكشكاندنی یه‌كتر بده‌ن، به‌تایبه‌ت ئێسته كه له‌ناوخۆی رژێمی سیاسی‌دا ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه به‌ر له مردنی خامنه‌یی، رێبه‌رێكی نوێ ده‌ستنیشان بكرێت.
پرسی جێگرەوەی خامنەیی کێشەکانی رژێمی هێندەی تر قوڵ کردووەتەوە
"ئاماژه‌ی دووه‌م ئه‌وه‌یه كه ئێران ده‌یه‌وێ ده‌رچوونی له رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه بكاته كارتێك بۆ وه‌رگرتنی باج له رۆژئاوا، وڵاتانی ئه‌وروپی به‌كار بهێنێت بۆ هه‌ڵگرتنی سزا ئابوورییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، بۆیه سه‌ره‌تا ده‌ستی كرد به پیتاندنی یۆرانیۆم له سه‌رووی 20٪ كه ئه‌وه پێشێلكردنی یه‌ك له خاڵه سه‌ره‌كییه‌كانی رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی بوو، له هه‌نگاوی دووه‌مدا ده‌ستی كرد به پیتاندنی یۆرانیۆمی كانزایی". سیاوه‌ش وه‌زیری وای گوت.
دووپات له‌وه‌یش ده‌كاته‌وه، ئێران ئه‌و دوو كارته‌ی به‌كار هێنا و هیچ كامیان نه‌یانتوانی به‌و ئامانجه‌ی بگه‌یه‌نن كه خۆی به نیازی بوو، بۆیه ئێسته ده‌یه‌وێ له رێی په‌رله‌مانه‌وه نه‌ك پابه‌ندبوون به رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی، بگره پابه‌ندبوون به یاساكانی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆمیش پێشێل بكات و پشكنه‌رانی ئه‌و ئاژانسه له وڵاته‌كه‌ی ده‌ربكات.
وه‌زیری پێی وایه ئێران به‌و بڕیاره‌ی ده‌ستی بۆ كارێكی مه‌ترسیدار بردووه و ده‌ڵێ، جاران ئه‌گه‌ر چه‌ند وڵاتێكی ناوچه‌یی و ئه‌وروپی به‌هۆی به‌رژه‌وه‌ندییه ئابوورییه‌كانیانه‌وه له كۆبوونه‌وه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌رگرییان له تاران ده‌كرد، ئێسته هه‌رسێ وڵاته زلهێزه‌كه‌ی ئه‌وروپا و رووسیاش به راشكاوانه ئه‌و بڕیاره‌ی ئێرانیان شه‌رمه‌زار كردووه.
وه‌ك ئاماژه‌ی پێ ده‌دات، ئێران به هه‌مان خوێندنه‌وه‌ی سه‌رده‌می سه‌رۆكایه‌تی باراك ئۆباما ده‌ڕوانێته ده‌سه‌ڵاتی جۆ بایدن، به‌ڵام ئه‌و خوێندنه‌وه‌یه به چه‌ند هۆكارێك هه‌ڵه‌یه، یه‌كه‌میان ئه‌وه‌ی له سه‌رده‌می ئۆباما باڵی ریفۆرمخواز له ده‌سه‌ڵاتدا بوون و تا ئاستێك سه‌قامگیرییه‌كی سیاسیی له ناوخۆی سیستمی كۆماری ئیسلامی هه‌بوو، دووه‌م ئه‌وه‌ی له ناوخۆی ئه‌مه‌ریكا كۆده‌نگییه‌كی سیاسیی نه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی دژایه‌تی رێككه‌وتنی سه‌رۆك له‌گه‌ڵ تاران بكات، به‌ڵام ئێسته ئیسرائیل له‌وباره‌یه‌وه لۆبییه‌كی زۆری كۆ كردووه‌ته‌وه و ته‌نانه‌ت له‌ناو دیموكراته‌كانیش كۆنگرێسمانی زۆر هه‌ن دژی گه‌ڕانه‌وه‌ی واشنتن بۆ رێككه‌وتنه كۆنه‌كه.
ئێران نەیتوانی هەفتەیەک لەسەر ئەو بەڵێنەی بمێنێتەوە کە بە سەرۆکی ئاژانسی دا
ساڵی 2015 ئێران و هه‌ر شه‌ش وڵاتی ئه‌مه‌ریكا، به‌ریتانیا، چین، ئه‌ڵمانیا، رووسیا و فڕه‌نسا رێككه‌وتنێكیان واژوو كرد كه به رێككه‌وتنی ئێران و وڵاتانی پێنج كۆ یه‌ك ناسراوه، به‌پێی ئه‌و رێككه‌وتنه، ئێران رێی ده‌دا پشكنه‌رانی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم له هه‌ر كاتێكدا ئاره‌زوویان هه‌بێت، بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ی پێشوه‌خته سه‌ردانی بنكه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران بكه‌ن و تاران بۆی نییه یۆرانیۆم به رێژه‌ی زیاتر 20٪ بپیتێنێت. له به‌رانبه‌ردا ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له ماوه‌ی هه‌شت ساڵدا سه‌رجه‌م سزاكانی پێوه‌ست به چالاكی ئه‌تۆمی ئێرانیان له‌سه‌ر تاران هه‌ڵده‌گرت.
ساڵی 2018 واشنتن به واژووی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا، یه‌ك لایه‌نانه له رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه كشایه‌وه و سه‌رجه‌م ئه‌و سزایانه‌ی به‌هۆی چالاكی ئه‌تۆمی خرابوونه سه‌ر تاران، كارا كرده‌وه و كۆمه‌ڵێك سزای ئابووری قورسی به‌سه‌ر رژێمی ئێران ا سه‌پاند، سوپای پاسدارانی ئه‌و وڵاته‌ی خسته ناو لیستی تیرۆره‌وه.
تا ئێسته ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم به‌رانبه‌ر پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی تاران له رێككه‌وتنه‌كه‌ی سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه له‌گه‌ڵ رافایل گه‌رووسی، هه‌ڵوێستی فه‌رمی رانه‌گه‌یاندووه.