له یارییه‌كانی خولی نایابی عێراقدا، یانه‌ی زاخۆ له یاریگه‌ی كه‌رخ به خاڵێك هاته ده‌ره‌وه و توانی یه‌كسانبوون به‌سه‌ر ركابه‌ره‌كه‌یدا بسه‌پێنێت.
یارییه‌كانی خولی نایابی عێراق ده‌ستی پێ كرده‌وه و ئه‌مڕۆ له گه‌ڕی 20 و ده‌ستپێكی قۆناغی دووه‌مدا، یانه‌ی زاخۆ له شاری به‌غدا بووه میوانی یانه‌ی كه‌رخ و له ئه‌نجامیشدا به 1-1 گۆڵ یه‌كسان بوون.
هه‌رچه‌نده زاخۆ سه‌ره‌تا له رێگه‌ی ئه‌حمه‌د زێرۆ له خوله‌كی 21 به گۆڵێك پێشكه‌وت، به‌ڵام له گێمی دووه‌مدا یانه‌ی كه‌رخ توانی ئه‌نجامه‌كه راست بكاته‌وه له رێگه‌ی یاریزان حه‌سه‌ن عه‌بدولكه‌ریم.
زاخۆ دوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ئه‌حمه‌د سه‌ڵاح، هێشته راهێنه‌ری نوێی بۆ تیپه‌كه‌ی ده‌ست نیشان نه‌كردووه.
دوای ئه‌م ئه‌نجامه زاخۆ به 30 خاڵ له پله‌ی شه‌شه‌می ریزبه‌ندییه.
له خولی نایابی عێراقدا یانه‌ی جه‌وییه له پێشه‌نگی ریزبه‌ندییه به 44 خاڵ، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش ئه‌مڕۆ بردنه‌وه‌یان به‌سه‌ر یانه‌ی كاره‌با تۆمار كرد به 1-0 گۆڵ.