سەرۆكی حكوومەت سەرەخۆشی لە جێگری سەرۆكی هەرێم و پارێزگاری پێشووی دهۆك دەكات

:: PM:05:40:25/02/2021 ‌

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەم مەسروور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە دوو پێوەندی تەلەفۆنیدا سەرەخۆشی لە هەریەك لە مستەفای سەید قادر، جێگری سەرۆكی هەرێم و فەرهاد ئەترووشی، پارێزگاری پێشووی دهۆك كرد بەهۆی كۆچی دوایی باوكیانەوە.  

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەم، مەسروور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە پێوەندییەكی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە مستەفای سەید قادر، جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان كرد بۆ كۆچی دوایی باوكییەوە، لە پێوەندییەكەدا سەرۆكی حكوومەت، هاوخەمی خۆی بە بنەماڵەكەیان راگەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بكات و ئارامییش بە كەسوكار و ماڵباتەكەیان ببەخشێت.

هەر ئێوارەی ئەمڕۆ سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە پێوەندییەكی تەلەفۆنی تردا، سەرەخۆشی لە فەرهاد ئەمین ئەترووشی، پارێزگاری پێشووی دهۆك كرد بۆ كۆچی دوایی باوكییەوە، سەرۆكی حكومەت، هاوخەمیی خۆی بە بنەماڵەكەیان راگەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بكات و ئارامیش بە كەسوكار و ماڵباتەكەیان ببەخشێت.


وشە - مه‌حموود ئیسماعیل