ئه‌مشه‌و له شارۆكه‌ی كفری سنووری یه‌كه‌ی كارگێڕی گه‌رمیان، له‌سه‌ر كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی شه‌ڕ له نێوان دوو ماڵبات ڕوویدا و له ئه‌نجامدا سێ كوژراوی لێ كه‌وته‌وه.
عه‌لی جه‌مال گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی گه‌رمیان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، له ئه‌نجامی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌مشه‌و هه‌ینی شه‌ڕ له نێوان دوو ماڵبات دروست بووه، به‌وهۆیه‌وه سێ كه‌س كوژراوه، كه هه‌ر سێكیان هی یه‌كێك له ماڵباته‌كه و كوڕێك له‌گه‌ڵ باوكی و مامی كوژراون.
زیاتر گوتی، تا ئێسته هیچ كه‌س له‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوه نه‌گیراوه و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامیان هه‌یه، ته‌رمی سێ كوژراوه‌كه‌یش ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری شارۆكه‌ی كه‌لار كراون.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان یه‌كێك له كوژراوه‌ك كه خۆی و كوڕه‌كه‌ی كوژراون، پێشمه‌رگه‌ی دێرینه و ناوی "هــ.مــ"ه و خۆی و برایه‌كی و كوڕه‌كه‌ی كوژراون.
گه‌رمیان/سه‌بری هۆرێنی.