نرخی زێڕ بە رێژەیەكی بەرچاو دابەزی

:: AM:09:54:27/02/2021 ‌
نرخی زێڕ لە بازاڕەكان ی دنیا بە رێژەیەكی بەرچاو دابەزی و گەیشتە نزمترین نرخ لە سەرەتای ساڵی 2020ەوە تۆمار كرابێت.

بەگوێرەی dailyfx نرخی زێڕ ماوەیەكە رووی لە دابەزین كردووە و هەفتەی رابردووی بازاڕی بۆرسەش كە چەند سەعاتێك لەمەوبەر بازاڕەكەی داخرا، گەیشتە نزمترین نرخ كە لە 13 مانگی رابردوو تۆمار كرابێت.

سەرەتای هەفتەكە نرخی هەر ئۆنسێك زێڕ گەیشتبووە هەزار و 815 دۆلار، بەڵام لە كۆتایی هەفتەكەدا بە هەزار و 732 دۆلار بەسترا و ئێستە لە هەولێر هەر مسقاڵێک لە زێڕی عەیار 21 بە 355 هەزار دینار دەفرۆشرێت.

لە مانگی ئابی ساڵی رابردوو، زێڕ بەرزترین نرخی لە مێژوودا تۆمار كرد و گەیشتە نزیكەی دوو هەزار و 100


پێویستە بگوترێت لە مانگی ئابی ساڵی رابردوو، زێڕ بەرزترین نرخی لە مێژوودا تۆمار كرد و گەیشتە نزیكەی دوو هەزار و 100 دۆلار، لەو كاتەوە بە هێمنی رووی لە دابەزین كردووەتەوە و زۆرترین رێژەی دابەزینیش هەفتەی رابردوو تۆمار كرا.

یەكێك لە گرنگترین ئەو هۆكارانەی وای كرد ساڵی رابردوو نرخی زێڕ بەرز ببێتەوە، بۆ ئەوە دەگەڕایەوە وەبەرهێنەران بەهۆی ئەوەی كە متمانەیەكی ئەوتۆیان بە بازاڕەكە نەمابوو، رووی لە وەبەرهێنان لە بواری زێڕدا كرد، بۆیەش بەهای زێڕ هەڵكشا و ئێستەش كە زێڕ بەرەو دابەزین دەڕوا  هێمایە بۆ زیاتر ئاساییبوونەوەی دۆخی ئابووری دنیا و گەڕانەوەی متمانە بۆ بازاڕەركان و ئیتر وەبەرهێنەران روو لە كەرتە جیاوازەكانی تر دەكەنەوە.



وشە - سلێمان تاشان