ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م قایمقام و به‌ڕێوه‌به‌رانی شاره‌دێیه‌كانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر كۆبووه‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 27ی شوبات، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر ڕای گه‌یاندووه، له سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سوپاسی پارێزه‌ری جوانه‌مه‌رگ د. فه‌رسه‌ت سۆفی و سوپاس بۆ ماندووبوون و شه‌ونخونییه‌كه‌ی قایمقام و به‌ڕێوه‌به‌رانی شاره‌دێیه‌كانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر، كه له ماوه‌ی ڕابردوودا سه‌رباری ئه‌و دۆخه داراییه سه‌خته و ئه‌و ڕه‌وشه‌ی به‌هۆی كۆرۆنا هه‌بووه، كاره‌كانی خۆیان ئه‌نجام داوه، به ئه‌رك و به‌پرسیاریه‌تی سه‌رشانی خۆیان هه‌ڵساون.
هه‌روه‌ها باسی له‌وه كردووه كه له كۆبووه‌نه‌كه‌دا، تیشك خرایه سه‌ر به‌رنامه‌ی كار و پلانه‌كانی داهاتووی پارێزگای هه‌ولێر له بواره جیاجیاكان، دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه كرایه‌وه بۆ ئاینده پێویسته كار بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی چی باشه پێشكه‌شی دانیشتووان و شاره‌كه بكه‌ین و شوێنپه‌نجه‌ی هه‌موو لایه‌ك له‌كاره‌كاندا دیار بێت.
"دووپات‌مان له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ده‌بێت هه‌موومان وه‌ك یه‌ك تیم كار بكه‌ین بۆ خزمه‌تكردنی هاووڵاتییان و دانیشتووانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر به‌بێ جیاوازی، هه‌موو هه‌وڵێكی خۆشمان بخه‌ینه‌گه‌ڕ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕۆتین له ڕاییكردنی كاروباری هاووڵاتییان و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێ به‌هیچ كه‌س و لایه‌نێك نه‌درێت زێده‌ڕۆیی و سه‌رپێچی له‌سه‌ر موڵكی گشتیی ئه‌نجام بدات". ئومێد خۆشناو وای نووسیوه.
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر ڕۆژی 18ی شوبات مه‌رسوومی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ده‌رچوو و ده‌ستبه‌كار بوو.