له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی فرانس24، مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان چه‌ند پرسێكی گرنگ ده‌خاته ڕوو ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، هێرشه موشه‌كییه‌كه‌ی سه‌ر هه‌ولێر، هێرشێكی تیرۆریستی بوو بۆ ناسه‌قامگیركردنی هه‌رێمی كوردستان.
ده‌قی چاوپێكه‌وتنه‌كه:
•فرانس24: له 15ی شوبات هێرشێك كرایه سه‌ر هه‌ولێر و دوو كه‌سی كوشت و چه‌ند كه‌سێكی تری بریندار كرد، ئێوه لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌ره‌تاییتان ئه‌نجام داوه، كێ له پشت ئه‌م هێرشه‌وه‌یه به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران؟
مه‌سروور بارزانی: هه‌ر وه‌ك باستان كرد هێرشك بۆ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر و چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی هه‌ولێر ئه‌نجام درا، كه بووه هۆی كوشتنی دوو كه‌س، یه‌كێكیان به‌ڵێنده‌رێك له ناو فڕۆكه‌خانه و ئه‌وه‌ی تر هاووڵاتییه‌ك له ناو شار، حه‌وت كه‌سیش بریندار بوون، لێكۆڵینه‌وه دوابه‌دوای هێرشه‌كه ده‌ستی پێ كرد، هه‌ندێك ئاماژه به‌ده‌ست هاتوون كه ده‌ریده‌خات ئه‌ولایه‌نی ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه له پشت هێرشه‌كه‌وه بووبێت، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه لێكۆڵینه‌وه‌كه هێشتا به‌رده‌وامه، حه‌ز ده‌كه‌م چاوه‌ڕێی بكه‌ین تا ئه‌و كاته‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كه كۆتایی دێت و ئه‌نجامه‌كان ئاشكرا ده‌كرێن، تا ئێسته كۆتایی نه‌هاتووه، به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه ئه‌مه هێرشێكی تیرۆریستی بوو بۆ ناسه‌قامگیركردنی هه‌رێمی كوردستان، هیوادارم به‌مزووانه ئه‌م زانیاریانه ئاشكرا بكرێن، به‌ڵام ئێسته‌دا چاوه‌ڕێی ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌كه‌ین.
•فرانس24: به‌رپرسیارییه‌تی هێرشه‌كه له‌لایه‌ن گرووپێكی بچووكه‌وه گرا ئه‌ستۆ، ئایا ئه‌مه ڕاسته یان ئه‌م گرووپه‌یش به‌شێكه له حه‌شدی شه‌عبی كه ده‌گوترێت له لایه‌ن ئێرانه‌وه پاڵپشتی ده‌كرێت؟
مه‌سروور بارزانی: لێدوانی زۆر هه‌بوون دوای هێرشه‌كه، هه‌ندێكیان به‌رپرسیارییه‌تیان گرته ئه‌ستۆ، به‌ڵام ئێمه ناتوانین پشت به‌م لێدوان و به‌یاننامانه ببه‌ستین، پێویسته چاوه‌ڕێی ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی لایه‌نی به‌رپرسیار ده‌ستنیشان بكرێت، هه‌روه‌ك باسیشم كرد، پێشڤه‌چوونی باش هه‌بووه له لێكۆڵینه‌وه‌كان، به‌ڵام وا باشتره چاوه‌ڕێی لێكۆڵینه‌وه‌كان بكه‌ین تا ئه‌و كاته‌ی ئه‌نجامه‌كانی ده‌خرێته به‌رده‌ستی ڕای گشتی.
•فرانس24: حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێت له تۆڵه‌ی هێرشه‌كه‌ی هه‌ولێر و دوو هێرشی تر بۆ سه‌ر هێزه‌كانیان له عێراق، بۆمبارانی چه‌ند ئامانجێكیان له سنوور نێوان سووریا و عێراق كردووه، ده‌ڵێت هێرشه‌كه بۆ كه‌تائیب حیزبوڵا و كه‌تائیب سه‌ید الشوهه‌دا كراوه كه سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبین، وه‌زیری به‌رگری ده‌ڵێت ئه‌وانه‌یان كردووه‌ته ئامانج كه ده‌ستیان له هێرشه‌كان هه‌بووه، كه‌واتا وا دیاره كه ئه‌مه‌ریكا بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر ئه‌نجامده‌رانی هێرشه‌كان داوه، ئێوه هاوڕان له‌گه‌ڵیان؟
مه‌سروور بارزانی: ئه‌مه‌ریكا ئه‌م هێرشه‌ی به پشتبه‌ستن به به‌ڵگه‌ی باوه‌ڕپێكراو ئه‌نجام داوه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پێویست بێت من لایه‌نێك سه‌ركۆنه بكه‌م، ئه‌وا پێم باشه چاوه‌ڕێ بكه‌م تا لێكۆڵینه‌وه‌كان كۆتاییان دێت و ئه‌نجامده‌ران ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێن و ئه‌و كات گونجاوتر بۆ ئه‌وه‌ی ئاشكرا بكرێت كێ له پشتی هێرشه‌كه‌وه بووه و ناوی ئه‌و گرووپه بهێنرێت كه هێرشه‌كه‌ی ئه‌نجام داوه، من ئێسته ناتوانم ناوی هیچ گرووپێك بهێنم.
•فرانس24: ئێوه ئۆپڕاسیۆنه ئه‌مه‌ریكییه‌كه په‌سه‌ند ده‌كه‌ن؟
مه‌سروور بارزانی: ئێمه هه‌ر هه‌وڵێك په‌سه‌ند ده‌كه‌ین كه بۆ وه‌ستاندنی ناسه‌قامگیركردنی عێڕاق و به تایبه‌تیش هه‌رێمی كوردستان بێت.
•فرانس24: پێتان وایه كه هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی مه‌ترسین بۆ سه‌ر سه‌قامگیریی عێراق و هه‌رێمه‌كه‌ی ئێوه، چونكه ئه‌و هێزانه به ته‌واوی له ژێر كۆنتڕۆڵ نین؟
مه‌سروور بارزانی: من ناتوانم به شێوه‌یه‌كی گشتی قسه بكه‌م، چونكه پێكهاته‌ی جیاواز له ناو هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی هه‌ن، ئێمه هیوادارین كه دامه‌زراوه یاساییه‌كانی حكوومه‌تی عێراق بتوانن كه هه‌مووان بهێننه ژێر كۆنتڕۆڵی سیسته‌می یاسایی.
•فرانس24: پێتان وایه كه نه‌بوونی ئاسایش له‌و ناوچانه‌ی جێی ناكۆكی ئێوه و حكوومه‌تی عێراقین، ده‌كرێ ڕێگه‌خۆشكه‌ر بێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی داعش؟ ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی باڵای هه‌رێمی كوردستان هۆشداری ئه‌وه‌یان داوه كه داعش خه‌ریكه ده‌گه‌ڕێته‌وه و ئه‌مجاره ته‌نانه‌ت به هێزتریش ده‌گه‌ڕێته‌وه؟.
مه‌سروور بارزانی: تائێسته‌یش داعش هه‌ر سه‌ره‌كیترین مه‌ترسییه بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و عێراق و جیهانیش، داعش له سه‌ر زه‌وه‌ی شكست دراوه، بۆ ئه‌مه‌یش سوپاسی هاوپه‌یمانان ده‌كه‌ین و شانازی به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه ده‌كه‌ین ئه‌و نه‌به‌رده‌ی دژ به داعش كردیان، به‌ڵام ئه‌مه كارێكه كه هێشتا كۆتایی نه‌هاتووه، داعش هێشتا ماوه و ته‌نانه‌ت له‌و كاته‌ی كه ئێمه ئێستا قسه‌ی تێدا ده‌كه‌ین، ئه‌وان وا خه‌ریكی خۆڕێكخستنه‌وه‌ن، ئه‌وان خه‌ڵكی نوێیان وه‌رگرتووه و ئۆپه‌راسیۆنیان دژ به هێزه‌كانی عێراق و هه‌ندێك جاریش دژ به هاووڵاتی مه‌ده‌نی ئه‌نجام داوه، بۆیه داعش هێشتا سه‌ره‌كیترین كێشه‌یه، وه‌ك باسیشت كرد، ناوچه‌یه‌ك هه‌یه پێی ده‌گوترێت ناوچه‌ی جێناكۆك و له‌و ناوچانه بۆشاییه‌كی ئه‌منی به‌هۆی چاره‌سه‌رنه‌كردنی هه‌ندێك كێشه‌وه هه‌یه، ئێمه كۆمه‌ڵێك پێشنیارمان بۆ حكوومه‌تی فیدڕاڵی عێراق كردووه و چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌مان ئه‌نجام داوه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه به هێزی یاسایی و شه‌رعییه‌وه هه‌م له حكوومه‌تی فیدڕاڵی و هه‌میش له هه‌رێمی كوردستانه‌وه پڕ بكرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م بۆشاییه نه‌مێنێت و داعش ده‌ستی به‌م ناوچانه نه‌گات، به‌ڵام ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی داعش سنووردار نییه به‌م ناوچانه، به‌ڵكو له ناوچه‌ی دیكه و پارێزگای تریش هێرش ئه‌نجام ده‌دن، به‌م هۆیه‌وه داعش هێشتا سه‌ره‌كیترین كێشه‌یه و پێویسته هه‌ماهه‌نگی زیاتر له نێوان سه‌رجه‌م لایه‌نه دۆست و هاوپه‌یمانه‌كان هه‌بێت.