مام عه‌لی، ئه‌و پیاوه‌ی له سلێمانی بڕه پاره‌یه‌كی زۆری دۆزیه‌وه و بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر قسه‌ی زۆری له سۆشیال میدیا له‌سه‌ر كرا، دیار نامێنێت و "وشه" چاره‌نووسی پاره‌كه و خاوه‌نی راسته‌قینه‌ی پاره‌كه ئاشكرا ده‌كات.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 27ی شوبات، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگه‌دار له پۆلیسی سلێمانی، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، نزیكه‌ی مانگێك له‌مه‌وبه‌ر ئه‌و پیاوه /مام عه‌لی/ له چه‌ند ڕاگه‌یاندنێكه‌وه بانگه‌شه‌ی دۆزینه‌وه‌ی پاره‌یه‌كی زۆری كرد كه گوایه له نزیك بانكی باخان دۆزیویه‌تییه‌وه، برایه بنكه‌ی پۆلیس و گوته‌ی لێ وه‌رگیرا، گوتبووی ئه‌گه‌ر خاوه‌نه‌كه‌ی نه‌دۆزرایه‌وه ده‌یخه‌مه مزگه‌وته‌وه، یان خانوویه‌كی پێ ده‌كڕم و هه‌ژارێكی ده‌خه‌مه ناوی، به‌ڵام هیچ كام له‌وانه‌ی نه‌كرد.
روونی كرده‌وه كه ئێسته ئه‌و پیاوه ون بووه و پۆلیس ئاگه‌داری دوا زانیارییه‌كانی له‌باره‌یه‌وه نییه.
لای خۆیه‌وه ئه‌حمه‌د قادر هاووڵاتییه‌كی گه‌ڕه‌كی كارێزه‌وشكی شاری سلێمانییه كه ئه‌و پیاوه له‌وێ دژی، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، مام عه‌لی قامیشی، نزیكه‌ی مانگێكه پاره‌كه‌ی ڕاده‌ستی خاوه‌نه‌كه‌ی كردووه‌ته‌وه.
روونیشی كرده‌وه كه بڕی پاره‌كه 113 هه‌زار دۆلار بووه، به شاهیدی دوو به‌رپرسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له دادگا پاره‌كه‌ی ڕاده‌ستی خاوه‌نه‌كه‌ی خۆی كردووه‌ته‌وه.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێسته، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی سلێمانی ڕای گه‌یاند، بڕه پاره‌یه‌كی زۆری دۆزیوه‌ته‌وه و ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵك له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم پێوه‌ندیان پێوه‌كردووه و خۆیان به خاوه‌نی پاره‌كه زانیوه، ته‌نانه‌ت خه‌ڵك هه‌بووه هه‌ڕه‌شه‌شی لێ كردووه.
سلێمانی/ هه‌ستیار عه‌بدوڵا