فه‌رمانبه‌رێك كه پێشتر له نووسینگه‌ی حاكمی نیویۆرك ئه‌ندرۆ كۆمۆ كاری ده‌كرد، ئاشكرای كردووه كه له‌لایه‌ن كۆمۆوه ده‌ستدرێژیی سێكسیی كراوه‌ته‌سه‌ر. به‌ڵام ئه‌و حاكمه ره‌تی ده‌كاته‌وه.
به‌پێی پێگه‌ی "
عه‌ره‌بیه" كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 28ی شوبات هه‌واڵه‌كه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه، شا‌رلۆت بینیت /25 ساڵ/ كه پێشتر راوێژكاری ته‌ندروستیی بووه و له نووسینگه‌ی ئه‌ندرۆ كۆمۆ حاكمی نیویۆرك كاری كردووه، رای گه‌یاندووه كه كۆمۆ له به‌هاری ساڵی رابردوو 2020، ده‌ستدرێژیی سێكسیی كردووه‌ته سه‌ر. كۆمۆ ره‌تی ده‌كاته‌وه و داوای كردووه كه لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد له‌وباره‌یه‌وه بكرێت. ئه‌مه‌ش دووه‌مین جاره ئه‌و حاكمه تۆمه‌تی ده‌ستدرێژیی سێكسیی ده‌خرێته پاڵ.
شا‌رلۆت گوتوویه‌تی كۆمۆ /63 ساڵ/ چه‌ندان جار قسه‌ی له‌گه‌ڵ كردووه كه حه‌زی له گه‌نجانی ته‌مه‌ن بیسته‌كانه، لێی پرسیوه بۆچوونی له‌باره‌ی جیاوازیی ته‌مه‌نیانه‌وه چییه، بۆیه ئه‌ویش هه‌ستی پێ كردووه كه كۆمۆ ده‌یه‌وێ لێی نزیك ببێته‌وه تا ده‌ستدرێژیی بكاته سه‌ر، بۆیه لێی ترساوه و كاره‌كه‌ی له‌ناو ئه‌و باڵه‌خانه‌یه گواستووه‌ته‌وه بۆ شوێنێكی تر تا لێی دوور بكه‌وێته‌وه.
دوێنێ كۆمۆ له به‌یاننامه‌یه‌كدا رای گه‌یاندووه، هیچ كاتێك داوای شتێكی خراپم له شا‌رلۆت بینیت نه‌كردووه. به‌پێچه‌وانه‌وه بینیت پێی گوتووه پێشتر ده‌ستدرێژیی سێكسیی كراوه‌ته‌سه‌ر، منیش پاڵپشتیم كردووه.
حاكمی نیویۆرك داوای كردووه لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زۆر ورد له‌باره‌ی قسه‌كانی شا‌رلۆت بكرێت كه تۆمه‌تباری كردووه و گوتوویه‌تی، داوا له هاووڵاتییانی نیویۆرك ده‌كه‌م چاوه‌ڕێی ئه‌نجامی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه بكه‌ن و چاودێریی بكه‌ن.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه و هه‌ر له‌ناو هه‌فته‌ی رابردوودا، ژنێكی تر به‌ناوی "لێندسی بوێلان /36 ساڵ/" كه پێشتر راوێژكاری ئابووریی ئه‌و حاكمه بووه، رای گه‌یاندووه كه كۆمۆ چه‌ند جارێك ده‌ستدرێژیی له 2015 تا 2018 كردووه‌ته سه‌ری.
ئه‌و دووپاتی كردووه كه كۆمۆ به هێزه‌وه ناو ده‌می ماچ كردووه. داوای لێ كردووه یاریی پۆكه‌ری به رووتی له‌گه‌ڵ بكات و ده‌ستی بۆ ران و پشتی بردووه.
له‌وباره‌یه‌شه‌وه كمۆ بوێلانی به درۆزن ناو بردووه.