لە مانگی ڕابردوو پێنج دەستدرێژی سێكسی بۆ سەر ژنان هەبووە

:: PM:01:18:28/02/2021 ‌
بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان، ئاماری توندوتیژییەكانی دژی ژنان و خێزان لە هەرێمی كوردستان بۆ مانگی كانوونی دووەمی ساڵی 2021ی بڵاو كردەوە، پێنج ژن دەستدرێژیی سێكسییان كراوەتە سەر.

ئەمڕۆ یەكشەم 28ـی شوبات، بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ئافرەتان و خێزان، ڕاپۆرتی مانگانەی بڵاو كردووەتەوە و تێدا هاتووە، ژنێك كوژراوە لە پارێزگای دهۆك و حەوت ژنی تر خۆیان كوشتووە، شەشیان لە پارێزگای دهۆكن و یەكێكی تریشیان لە پارێزگای سلێمانییە.

هەشت حاڵەتی سووتان و چوار حاڵەتی خۆسووتاندن هەبووە

ڕوون كراوەتەوە، توندوتیژیی سێكسیش تۆمار كراوە كە پێنج حاڵەت بووە، چوار حاڵەتیان لە دهۆك بووە و حاڵەتەكەی تریش لە هەولێر بووە.

ئەوەیش باس كراوە، هەشت حاڵەتی سووتان و چوار حاڵەتی خۆسووتاندن هەبووە، سێ‌ حاڵەت لە هەولێر بووە و دوو حاڵەت لە دهۆك و یەك حاڵەت لە سلێمانی و یەك حاڵەت لە سۆران و یەكیش لە گەرمیان بووە.

بەپێی داتاكانی ئەو بەڕێوەبەرایەتییە، 996 سكاڵا تۆمار كراوە كە 335 سكاڵا لە هەولێر، 299 سكاڵا لە دهۆك، 200 سكاڵا لە سلێمانی، سكاڵاكانی تریش لە گەرمیان و سۆران و راپەڕین و هەڵەبجە تۆمار كراون.

بەپێی ئامارێكی یەكێتی پیاوانی كوردستان لە ماوەی مانگی كانوونی دووەمی 2021، 59 پیاو سكاڵایان تۆمار كردووە كە لەلایەن ژنەكانیانەوە توندوتیژییان بەرانبەر كراو.






وشە - رامیار جەواد