سه‌رچاوه‌یه‌كی ته‌ناهی له پارێزگای نه‌جه‌ف رای گه‌یاند، ئه‌مڕۆ بازرگانێكی مه‌ترسیداری ماده‌ی هۆشبه‌ر، له چالاكییه‌كی جۆریی پۆلیسدا گیرا.
به‌پێی پێگه‌ی "
شه‌فه‌ق نیوز" كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 28ی شوبات بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی قسه‌ی بۆ پێگه‌كه كردووه، له‌كاتی گرتنی ئه‌و بازرگانه‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ر كه رووبه‌ڕووی پۆلیس بووه‌وه، ئه‌فسه‌رێك به پله‌ی "رائید" فیشكه‌ی بهركهرتووه و برینداره.
سه‌رچاوه‌كه زیاتر روونی كردووه‌ته‌وه، له‌و چالاكییه‌دا بازرگانه‌كه ماوه‌ی 20 خولهك رووبه‌ڕووی پۆلیسی به‌شی هۆشبه‌ر بووه‌وه و دواتر ده‌رفه‌تی بینیوه و هه‌ڵاتووه.
ئه‌وه‌شی گوتووه كه دواتر پیاوانی هه‌واڵگری له نه‌جه‌ف گرتوویانه كه بازرگانێكی مه‌ترسیدار و گه‌وره‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ره.
دواتریش روونی كرده‌وه كه له‌گه‌ڵ گرتنیدا چوار كیلۆ ماده‌ی كریستاڵ و چاره‌گێك ماده‌ی تریاكی پێ بووه. ئێسته لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێ و گومان هه‌یه كه‌سانی تریش هه‌بن پێوه‌ند به‌و كه‌سه و ماده‌ی هۆشبه‌ره‌وه.