پزیشكێكی شاره‌زا ئه‌وه‌ی گوتووه، چۆڕكە یان چوڕكه‌میزه، كێشه‌یه‌كه له‌و كێشانه‌ی تووشی پیاوان ده‌بێت، كه له ئاكامدا ڕێڕه‌وی میزه‌ڕۆ له به‌شێكی چووكی فراوان ده‌بێ و وا ده‌كات دوای میزكردن كه‌مێك یاخۆ چۆڕك میز له‌ناو میزه‌ڕۆدا بمێنێته‌وه به‌مه‌یش تووشی حاڵه‌ته‌كه ده‌بیت.
د. یادگار عه‌بدولجه‌بار شوانی پسپۆڕی نه‌شته‌رگه‌ری گورچیله و میزه‌ڕۆ و نه‌زۆكی پیاوان و لاوازی سێكسی و چاندنی گورچیله، به ''وشه''ی ڕاگه‌یاند، ئه‌م حاڵه‌تی تووشبوونه %99 نه‌خۆشی نییه، به‌ڵام حاڵه‌تێكی بێزاركه‌ره كه تووشی زۆربه‌ی پیاوان ده‌بێت و واده‌كات بۆ چوون بۆ میزكردنێكی ئاسایی كاتێكی زۆریان پێویست بێت، زۆری كه‌سیش ده‌ڵێن ئه‌مه نه‌خۆشییه یان نا من دڵنیایی ده‌ده‌م كه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك نه‌خۆشی نییه، ته‌نیا فراوانبوونی به‌شێكی میزه‌ڕۆیه.
ئەم پزیشکە ئەوەی ئاشکرا کرد کە ئەم حاڵەتە کە تووشی پیاوان دەبێ لە %99 نەخۆشی نییە
ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو، بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م حاڵه‌ته پێویست به هیچ جۆره ده‌رمانێك ناكات، ته‌نیا له‌ڕێی مه‌ساجكردنی میزه‌ڕۆوه چاره‌سه‌ر ده‌كرێت، به‌شێوه‌یه‌ك له نێوان ''كۆم و گون'' له به‌شی خواره‌وه‌ی میزه‌ڕۆ مه‌ساجی بكه تا ده‌گاته به‌شی پێشه‌وه‌ی میزه‌ڕۆ بۆ ماوه‌ی 10 چركه، هه‌ر كاتێك چوویت بۆ میزكردن، به‌م شێوه‌یه تا چه‌ند مانگێك به‌رده‌وام به چاره‌سه‌ری كێشه‌كه‌ت ده‌كه‌یت.
هۆشیاریی ئه‌وه‌یش ده‌دات، له هه‌ندێك حاڵه‌تی نه‌خوازراودا، ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ میزكردن ئازارت هه‌بوو، پێویسته سه‌ردانی پزیشكی شاره‌زا بكه‌یت بۆ چاره‌سه‌ر، پزیشكه‌كه‌یش ڕێكاری ته‌ندروستی و له‌ڕێی ئامێری سۆنه‌ره‌وه كێشه‌كه‌ت دیاری ده‌كات و به‌گوێره‌ی حاڵه‌ته‌كه چاره‌سه‌ری گونجاو داده‌نێت.