حەوت كۆڵبەر كوژران

:: AM:08:46:02/03/2021 ‌
لەماوەی مانگی ڕابردووی  لە رۆژهەڵاتی كوردستان 16 كۆڵبەر و كاسبكار لە سنوورەكانی كوردستان كوژراون و یان بریندار بوونە.

ئەمڕۆ سێشەم دووی ئادار، ڕێكخراوی هەنگاو بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاوی كردووەتەوە، بەپشتبەستن بە ئاماری تۆماركراو لە ماوەی مانگی ڕابردوو 16 كۆڵبەر لە سنوورەكانی كوردستان كوژراون و بریندار كراون كە 56%ـی ئەو كوشتن و بریندار كردنانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەكدارەكانی ئێران بووە.

زیاترین ژمارەی كوژران و بریندار لە پارێزگاكانی سنە تۆمار كراوە كە 10 حاڵەت بووە.

باس لەوەشكراوە، لە مانگی ڕابردوو حەوت كۆڵبەر و كاسبكار كوژراون و نۆ كۆڵبەریش بریندار بوونە و زیاترین ژمارەی كوژران و بریندار لە پارێزگاكانی سنە تۆمار كراوە كە 10 حاڵەت بووە.

 ئاشكرا كراوە، چۆنێتی كوژران یان بریندار بوون بە تەقەی ڕاستەوخۆ نۆ حاڵەت بووە كە سێ‌ كوژران و نۆ بریندار بووە و بە ڕووداوی سروشتیش حەوت حاڵەت بووە كە چوار كوژران و سێ‌ بریندار بوون هەبووە.




وشە - رامیار جەواد