ده‌زگای بۆشایی ئاسمانیی ناسای ئه‌مه‌ریكی ڕای گه‌یاند، هه‌ساره‌یه‌كی گه‌وره به قه‌باره‌ی یانه‌یه‌كی تۆپی پێ، به‌لای زه‌ویدا تێده‌په‌ڕێت.
ماڵپه‌ڕی حوره هه‌واڵه‌كه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه، ده‌زگای بۆشایی ئاسمانیی ناسای ئه‌مه‌ریكی ڕای گه‌یاندووه، ئه‌مشه‌و هه‌ساره‌یه‌كی گه‌وره كه له ساڵی 1999 زانایانی بۆشایی ئاسمان دۆزیویانه‌ته‌وه و ناویان لێ ناوه "RM 45" و ڕووبه‌ره‌كه‌ی 680 مه‌تر ده‌بێت، ئه‌مشه‌و به دووری ملیۆنێك و 800 هه‌زار میل به‌لای زه‌ویدا تێده‌په‌ڕێت.
ڕووبه‌ره‌كه‌ی 680 مه‌تر ده‌بێت
هه‌ساره‌كان چه‌ندان جۆریان هه‌یه، هه‌ندێكیان كه قه‌باره‌یان له چه‌ند مه‌ترێكه‌وه بۆ چه‌ند كیلۆمه‌ترێكه، به به‌ردی ئاسمانی ناو ده‌برێن، هه‌ندێكی تریان كه گه‌وره‌ترن به هه‌ساره‌ی قه‌زه‌م ناو ده‌برێن، ئه‌وانی تریش كه وه‌ك هه‌ساره‌ی "RM 45" گه‌وره‌ن، پێیان ده‌گوترێ هه‌ساره.
زانایان ده‌ڵێن، هه‌ساره بچووكه‌كان هه‌موو هه‌زار ساڵ جارێك به‌لای زه‌ویدا تێده‌په‌ڕن و كاریگه‌رییان ته‌نیا له‌سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌ك ده‌بێت، به‌ڵام هه‌ساره گه‌وره‌كان 66 ملیۆن ساڵ جارێك له زه‌وی نزیك ده‌بنه‌وه و زۆر جار كاره‌سات ده‌قه‌ومێنن.
باسیان له‌وه‌ش كردووه، ئه‌و هه‌ساره‌یه دوورییه‌كه‌ی هێنده زۆره كه زیان به زه‌وی نه‌گه‌یه‌نێت، به‌ڵام بۆ زانایان زۆر نزیكه تا لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ن و ئاستی خێرایی و جووڵه‌كه‌ی دیاری بكه‌ن.