دوای سێ‌ مانگ لە تووشبوون نەخۆشێك ڤایرۆسی كۆرۆنای تێپەڕاند

:: AM:08:09:03/03/2021 ‌
سەرۆكی تیمی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سلێمانی ڕای دەگەیەنێت، دوای مانەوەی نەخۆشێك بۆ 83 ڕۆژ توانی ڤایرۆسەكە تێپەڕێنێت.

ئەمڕۆ چوارشەم سێی ئادار، هێرش حەیدەر سەرۆكی تیمی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سلێمانی لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووك بڵاوی كردووەتەوە، نەخۆشێك نزیكەی سێ مانگ پێش ئێستە داخڵی نەخۆشخانە كرا تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا ببوو.

باسی لەوەشكردووە، ئەو نەخۆشە 83 ڕۆژە لە نەخۆشخانەیە و ڤایرۆسەكە 80%ـی سییەكانی گرتبوو بەهەوڵی پزیشك و كارمەندە ماندوونەناسەكان چارەسەری پێویستی بۆ كرا، دوێنێ‌ بە تەندروستیەكی باشەوە نەخۆشخانەی جێهێشت و گەڕایەوە ناو خێزانەكەی.

ڕوونی كردووەتەوە، ئەم خێزانە نموونەیەكی بەرزو جوانی سیمای كوردەواری بوون، بەدرێژای ئەو ماوەیەی لە نەخۆشخانە بوو خێزانی نەخۆشەكە بەردەوام هاودەمی بوون بۆ یەك ساتیش لەو 83 ڕۆژەی خێزانی جێی نەهێشت و خزمەتی دەكرد.



وشە - رامیار جەواد