دوای زیاتر له دوو مانگ چاوه‌ڕوانی، گۆرانیبێژی لاو عه‌بدۆ عوسمان، نوێترین ڤیدیۆ كلیپی تایبه‌ت به خۆی به‌ناوی "بگه‌ڕێوه" له كه‌ناڵی تایبه‌تی خۆی له یوتیوب بۆ هه‌وادارانی بڵاو كرده‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م سێی ئادار، گۆرانیبێژ لاو عه‌بدۆ عوسمان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، نوێترین به‌رهه‌مم كلیپێكه به‌ناوی "بگه‌ڕێوه" له یوتیوب بڵاوم كردووه‌ته‌وه كه دووه‌مین به‌رهه‌ممه به ته‌نیا بڵاوی ده‌كه‌مه‌وه.
زیاتر گوتی، "گۆرانی بگه‌ڕێوه، له تێكست و ئاوازی خۆمه، ئازاد هاشمی كاری ئه‌ڕێنجمێنت و میكسی بۆ كردووه، له ده‌رهێنان و دۆپی شایان پیپیلی. كچه ئه‌كته‌ر كه وه‌ك مۆدێل به‌شداری كردبوو ڤینۆ كاروان، ڕه‌نگ و ئیدێت دیار مه‌هدی، ڕووناكی ئاكام نه‌جمه‌دین ئه‌نجامی داوه".
عه‌بدۆ عوسمان یه‌كێكه له گۆرانیبێژه گه‌نجه‌كان ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه ده‌ستی به‌كاری هونه‌ری كردووه، زیاتر به چه‌ند به‌رهه‌مێكی دوێت له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند پڕژه سه‌عدی بڵاوی كرده‌وه، ناسرا، هه‌ندێك له كلیپه‌كانیان ملیۆنێك بینه‌ری تێپه‌ڕاندووه. خاوه‌نی هه‌وادارێكی زۆره. كۆتا به‌رهه‌می به‌ناوی هه‌رچیت ئه‌وێ بڵاو كرده‌وه.