كۆمپانیای نۆكیا دوای دابڕانێكی زۆر و شكسته گه‌وره‌كه‌ی، ئه‌مڕۆ ڕای گه‌یاند كه كار بۆ به‌رهه‌مێكی نوێ ده‌كه‌ن، ئه‌ویش مۆبایلێكی زیره‌كه و وه‌ك باسی لێوه ده‌كه‌ن گرنگییه‌كی زۆری پێ دراوه و یه‌كێك ده‌بێت له‌وانه‌ی له ڕیزبه‌ندی پێشه‌وه‌دایه، شاره‌زایه‌كی بواری مۆبایل و فرۆشی مۆبایل رای ده‌گه‌یه‌نێت كه ئه‌م به‌رهه‌مه له‌گه‌ڵ كه‌وتنه بازاڕه‌وه له كوردستانیش به‌رده‌ست ده‌بێت.
له ماڵپه‌ڕی "
gadgets" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه، نۆكیا كار بۆ تازه‌ترین به‌رهه‌می ده‌كات له جۆری Nokia 7.3 ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه له‌و به‌رهه‌مه‌دا، ئه‌وه‌یه كه كۆمپانیاكه ده‌ڵێ، مۆبایله تازه‌كه‌مان له‌ڕووی تایبه‌تمه‌ندی و هێزی كاركردنه‌وه له پێشینه‌كان ده‌بێ و ده‌بێته ڕكابه‌ر بۆ به‌هێزترینه‌كانی دنیا.
بەهۆی ئەوەی نۆکیایە لە کوردستان فرۆشی زۆر دەبێ و داواکاریشی لەسەرە
له‌مباره‌یه‌شه‌وه سوڵتان محه‌مه‌د شاره‌زای بواری مۆبایل و فرۆشی مۆبایل له ڕاپه‌ڕین، به ''وشه''ی ڕاگه‌یاند، به‌رهه‌مه‌كه ڕاسته‌وخۆ دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی به دنیادا له هه‌رێمی كوردستانیش به‌رده‌ست ده‌بێت، ئه‌م مۆبایله داواكارییه‌كی زۆری له‌سه‌ره، چونكه به‌رهه‌می نۆكیایه و وه‌ك كۆمپانیاكه‌یش باسی لێوه ده‌كات مۆبایلێكی زۆر باشه.
ئه‌وه‌یشی ئاشكرا كردووه كه مۆبایله نوێیه‌كه‌ی نۆكیا به شاشه‌یه‌كی گه‌وره دروست ده‌كرێ كه قه‌باره‌كه‌ی 6.50 ئینجه و روونی 1080 پیكسڵ ده‌بێت، به‌سیستمی ئه‌ندرۆیدی تازه كار ده‌كات كه باشترین ڕام و پرۆسێسه‌ری بۆ داده‌نرێت، جگه له‌وانه‌یش كامێرای دواوه‌ی 48 مێگاپێكسڵ ده‌بێت له‌گه‌ڵ سێڵفی 24 مێگاپێكسڵ، له‌ڕووی هێزی پاترییشه‌وه گرنگی پێ دراوه، چونكه پاترییه‌كه‌ی 5000 میلی ئه‌مپێره، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی تا ئێسته نه‌خراوه‌ته بازاڕه‌وه نرخه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كراوه.
نۆكیا كۆمپانیایه‌كی فینله‌ندییه، سه‌ره‌تا له ساڵی 1856 له شاری "هێلنسكی" له "فینله‌ندا" دامه‌زراوه، وه‌ك كۆمپانیایه‌كی پسپۆڕ له بواری ته‌خته و پیڵاوی لاستیكیدا ده‌ستی پێ كردووه، به‌ڵام له ساڵی 1972 و به مه‌به‌ستی سه‌ربازیی یه‌كه‌مین مۆبایلی به‌رهه‌م هێناوه، ئێسته یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا بۆ دروستكردنی مۆبایلی زیره‌ك.