له ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی زانایانی ئه‌ڵمانیا له په‌یمانگه‌ی "ماكس بلانك" هه‌ساره‌یه‌كیان له ده‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی خۆر دۆزیوه‌ته‌وه و دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه پێشبینی ده‌كه‌ن به ته‌واوی شیاو بێ بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ ژیان له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ساره‌یه دروست بكات.
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه له گۆڤاری "
ساینس" بڵاوكراوه‌ته‌وه و ئاماژه‌یان داوه كه ئه‌و هه‌ساره‌یه پله‌ی گه‌رمی كه‌مێك ساردتره له هه‌ساره‌ی زوهره، هاوشێوه‌ی زه‌ویش به‌رگه هه‌وای تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی له تیشك و هه‌وای زیانبه‌خشی گه‌ردوون خۆی بپارێزێت.
هه‌ساره‌كه به ناوی گلیسێ 486 بی ناونراوه 26 ساڵی تیشكی له زه‌وییه‌وه دووره و 2.8 جار له زه‌وی گه‌وره‌تره و پێكهاته‌ی له سیلیكاتی ئاسن پێكهاتووه، كه هاوشێوه‌ی پێكهاته‌ی زه‌وییه و ئایۆناتی ئۆكسجین و سلیكۆنی تێدایه و تاكه كێشه‌ی بریتییه له به‌رزی پله‌ی گه‌رما له‌و هه‌ساره‌یه كه به گوته‌ی زانایان ده‌گاته 428 پله‌ی فه‌هره‌نهایت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش دا زانایان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه زۆربه‌ی پێكهاته كیمیاییه‌كانی ئه‌و هه‌ساره له هه‌ساره‌ی زه‌وی نزیكه و هیچ دوور نییه كه بتوانرێ ژیانی له‌سه‌ر دروست بكرێ، ئه‌گه‌رچی پله‌ی گه‌رمی به‌رزه، به‌ڵام ده‌كرێ مرۆڤ بیر له گۆڕینی پله‌ی گه‌رمییه‌كه‌ی بكاته‌وه.