پاتریك دۆبۆن كه سه‌ماكارێكی زۆر ناوداری فڕه‌نسییه و وه‌ك سه‌ماكارێكی جیهانی ته‌ماشا ده‌كرێت، به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كی كوشنده‌وه له ته‌مه‌نی 61 ساڵی كۆچی دوایی كرد.
پێگه‌ی "
ئیلاف" ئه‌مڕۆ شه‌موو شه‌شی ئادار بڵاوی كردووه‌ته‌وه، پارتیك دۆبۆن كه پێشتر له ئۆپرای پاریس سه‌ماكاری سه‌ره‌كی بوو و هاوكات وه‌ك پسپۆڕی سه‌مای فڕه‌نسی هه‌ژمار ده‌كرا، به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كی كوشنده‌وه كه پێگه‌كه ئاماژه‌ی به جۆری نه‌خۆشییه‌كه‌ی نه‌داوه، دوێنێ كۆچی دوایی كرد.
لیلا دا روشا كه ئه‌ویش سه‌ماكاره و له سه‌مادا له‌گه‌ڵ دۆبۆن كاری ده‌كرد، گوتوویه‌تی دۆبۆن ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه نه‌خۆش بوو، دوێنێ له‌ناكاودا كۆچی دوایی كرد.
دۆبۆن گرنگترین ئه‌ستێره‌ی بواره‌كه‌ی خۆی بوو، ئه‌و وێڕای ئه‌وه‌ی له سه‌مای فڕه‌نسیدا رۆڵی سه‌ره‌كی ده‌بینی، هاوكات وه سه‌ماكارێكی جیهانی هه‌ژمار ده‌كرا كه خاوه‌نی ده‌یان خه‌ڵاتی نێوده‌وڵه‌تییه. له ساڵی 1982 خه‌ڵاتی نیشتمانیی گه‌وره‌ی به‌ده‌ست هێناوه.
ئه‌و سه‌ماكاره له ساڵی 2000 تووشی رووداوێكی هاتوچۆ بووه و به‌هۆیه‌وه له چه‌ندان شوێنه‌وه جه‌سته‌ی شكابوو، له‌و به‌دواوه نه‌یده‌توانی خۆی سه‌ما بكات، به‌ڵام به زانیارییه‌كانی له‌و بواره‌دا رۆڵی گه‌وره‌ی بۆ سه‌ماكاران ده‌بینی.
پاتریك دۆبۆن له ساڵی 1990 له فیلمی سینه‌مایی "دانسینگ ماشین"دا به‌رانبه‌ر له هونه‌رمه‌ندی جیهانی "ئالان دیلۆن" رۆڵی سه‌ره‌كی بینیوه. له 2018یشدا له به‌رنامه‌ی ته‌له‌ڤزیۆنیی "سه‌ما له‌گه‌ڵ ئه‌ستێران" له كه‌ناڵی "تی ئێف 1" وه‌ك دادوه‌ر رۆڵی ده‌بینی.